ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن! لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم. بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.
فیلیپی 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە فیلیپی 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: فیلیپی 2:3-9
3 Days
Get a glimpse into the rich truths in Bishop Courtney McBath’s book, Living at the Next Level. We weren’t meant to simply survive, or take hold of salvation merely to go to heaven. Instead, God desires us to take hold of the abundant, joyful, rewarding life that comes as a direct result of communion and relationship with Him!
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others, by emphasizing the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and the world through these Jesus-colored lenses.
4 Days
There seems to be a gap between God’s promises for Christ-followers and what we actually experience in our day-to-day lives. God wants to help you close that gap, but self-help will never get you there. This four-day plan confronts the lie of self-help with God’s power to truly change us.
Known as “the epistle of joy,” Philippians is full of encouragement and hope. Although imprisoned in Rome, Paul rejoices at the gospel’s advancement. Philippians reminds us that joy is not dependent upon circumstances. Instead, joy is rooted in the reality that “He who began a good work in you will bring it to completion at the day of Jesus Christ” (Philippians 1:6).
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان