کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری، ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە: «ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن، ئەی ئیسرائیل، نشینگەکانت چەند خۆشن! «وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە، وەک باخچەی کەناری ڕووبار، وەک ئەو درەختە ئەلوایانەی کە یەزدان چاندبێتی، وەک ئورزی قەراغی ئاو، گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و تۆوی ئەوان لەسەر ئاوی زۆر دەبێت. «پاشای لە ئەگاگ باڵاتر دەبێت و شانشینەکەی پایەدار دەبێت. «خودا لە میسر دەریهێنان، وەک شاخی گای کێوییە بۆیان، ئەو نەتەوانەی ناحەزی دەکەن دەیانخۆن و ئێسکیان تێکدەشکێنن و بە تیرەکانیان دەیانبڕن. خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیاندەستێنێت؟ «بەرەکەتدار بن ئەوانەی بەرەکەتدارتان دەکەن، نەفرەت لێکراو بن ئەوانەی نەفرەتتان لێ دەکەن.» ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن، ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.» بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون، ”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“ ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.» ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە: «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت.
سەرژمێری 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 2:24-17
24 Days
Advent is, of course, a time to prepare. To prepare our homes, lives, and our hearts. Join us as we explore the Bible readings used by the Church to challenge, encourage, and help us prepare, not only to celebrate the incarnation but also the second coming of Christ.
31 Days
This is the fourth part of a reading plan through the Bible following the lectionary pattern of reading in the Psalms, Old Testament, and New Testament each day. In addition, this part of the plan will also focus on our only comfort in life and death from questions 1 & 2 of the Heidelberg Catechism.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان