لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 15:24-25

سەرژمێری 15:24-25 KSS

ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە: «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت. ئەدۆم داگیر دەکرێت، سێعیری دوژمنیشی دەبێتە خاوەندار، بەڵام ئیسرائیل قارەمانیێتی دەنوێنێت. ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت، بەجێماوەکان لە شار لەناودەبات.» ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «عەمالێق یەکەمی نەتەوەکان بوو، بەڵام کۆتاییەکەی لەناوچوونە.» ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی: «نشینگەکەتان پتەوە و هێلانەکەتان لەناو تاشەبەردە، بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن، کاتێک ئەشوورییەکان بە دیلتان دەگرن.» ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئای کێ دەژیێت کاتێک خودا ئاوا دەکات، لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە کەشتییەکان دێن و ئەشوور و عێبەر ژێردەستە دەکات، بەڵام ئەوانیش بۆ لەناوچوونن.» ئینجا بەلعام هەستا و بەڕێکەوت و گەڕایەوە شوێنی خۆی، بالاقیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 24:15-25 شێوەکاری؟؟؟