ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.» بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون. ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور، لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری، لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە، لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف، لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون، لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو، لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی، لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی، لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی، لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل، لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی، لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی. ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناو نا یەشوع. جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکی کەنعان و پێی گوتن: «لێرەوە بەناو نەقەبدا بڕۆن و بۆ ناوچە شاخاوییەکە سەربکەون و بڕوانن خاکەکە چۆنە، ئەو گەلەش تێیدا دەژیێت بە هێزە یان لاوازە؟ کەمن یان زۆرن؟ ئەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن چۆنە، باشە یان خراپە؟ ئەو شارۆچکانە چین کە تێیدا نیشتەجێن، خێوەتگان یان قەڵابەندن؟ هەروەها ئەو خاکە چۆنە، بەپیتە یان بێپیتە؟ داری لێیە یان نا؟ چاونەترس بن و هەندێک لە بەروبوومی خاکەکە بهێنن.» ئەو ڕۆژانەش ڕۆژانی یەکەم بەری ترێ بوو. ئەوانیش سەرکەوتن و سیخوڕی خاکەکەیان کرد، لە چۆڵەوانی چنەوە هەتا ڕەحۆڤ لە نزیک دەروازەی حەمات. بەناو نەقەبدا سەرکەوتن و هاتنە حەبرۆن. لەوێش ئەحیمەن و شێشەی و تەلمەی نەوەی عەناقی لێبوو، حەبرۆنیش پێش چۆعەنی میسر بە حەوت ساڵ بنیاد نرابوو. ئیتر هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و لەوێ لقێکیان بە هێشووە ترێیەکەوە لێکردەوە و بە دارێک هەڵیانگرت لەنێوان دووانیان و لەگەڵ هەندێک هەنار و هەنجیر. جا ئەو شوێنە ناونرا دۆڵی ئەشکۆل بەهۆی ئەو هێشووەی نەوەی ئیسرائیل لەوێ لێیان کردەوە. ئینجا لەدوای چل ڕۆژ لە سیخوڕیەتی خاکەکە هاتنەوە. سیخوڕەکان هاتنە لای موسا و هارون و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی پاران، لە قادێش، هەواڵیان بۆ ئەوان و بۆ هەموو کۆمەڵ هێنایەوە و بەروبوومی خاکەکەیان پیشاندان. هەواڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئەو خاکە چووین کە تۆ ئێمەت بۆی نارد و بە ڕاستی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت! ئەمەش بەرەکەیەتی. بەڵام ئەو گەلەی لە خاکەکەدا نیشتەجێن بە هێزن و شارەکان قەڵابەند و زۆر مەزنن، هەروەها نەوەی عەناقیشمان لەوێ بینی. عەمالێقییەکان لە خاکی نەقەبدا نیشتەجێن، حیتی و یەبوسی و ئەمۆرییەکان لە ناوچە شاخاوییەکەدا نیشتەجێن، کەنعانییەکانیش لەلای دەریا و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون نیشتەجێن.» بەڵام کالێب گەلی بۆ موسا بێدەنگ کرد و گوتی: «با سەربکەوین و دەستی بەسەردا بگرین، چونکە توانامان بەسەریدا هەیە.» بەڵام ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا چووبوون، گوتیان: «ناتوانین سەربکەوین و دژایەتی ئەو گەلە بکەین، چونکە لە ئێمە بەهێزترن.»
سەرژمێری 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 1:13-31
3 Days
If speaking up in the face of uncertainty terrifies you, this plan’s for you! Let Caleb’s example and good report encourage you to proclaim God’s Word in intimidating situations. Confident of God’s power, Caleb, in Numbers 13:30, MSG exclaimed, “Let’s go up and take the land – now. We can do it.” Part of walking by faith is speaking faith-filled words. Use Your Words and take your place!
4 Days
Most of us will spend more time working at a job than doing anything else. Yet, for too many Christians, work is just something we tolerate to “make it to the weekend”. In this 4-day study, we’ll look at what Scripture says about work and innovation. The goal is to help you find more purpose in your career by applying an innovative mindset.
5 Days
Joshua is one of the great leaders of all time and a great example for anyone who aspires to leadership. If you want to exhibit the Spirit of Leadership so that it is recognized by others who can put you in places of authority, you must learn how Joshua faced four crucial tests.
Jesus gave us many instructions while He was here on earth. He wanted us to live a life filled with WINS. However, he knew we would have challenges. In this devotional, Bishop Ellis leads you through 5 days of Winning the War over worry, doubt, fear, and discouragement.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان