مریەم و هارون لە دژی موسا قسەیان کرد، لەبەر ئەو ژنە کوشییەی کە خواستی، چونکە ژنێکی کوشی خواستبوو. جا گوتیان: «ئایا یەزدان تەنها لەگەڵ موسادا دواوە، باشە لەگەڵ ئێمەش قسەی نەکرد؟» یەزدانیش گوێی لێبوو. (موساش لە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی بێفیزتر بوو.) جا یەزدان دەستبەجێ بە موسا و هارون و مریەمی فەرموو: «ئەو سێیەتان وەرنە دەرەوە بۆ لای چادری چاوپێکەوتن.» ئینجا هەرسێکیان هاتنە دەرەوە. یەزدانیش لە ستوونی هەوردا دابەزی و لە دەروازەی چادرەکە وەستا، بانگی هارون و مریەمی کرد، هەردووکیان بەرەو پێشەوە چوون. جا فەرمووی: «باش گوێ لە قسەم بگرن: «کاتێک پێغەمبەری یەزدان لەنێوتانە، ئەوا بە بینین خۆمی بۆ ئاشکرا دەکەم، لە خەوندا لەگەڵی دەدوێم. بەڵام موسای بەندەم ئاوا نییە، بەڵکو بەوەفایە لە هەموو ماڵەکەم، ڕوو بە ڕوو لەگەڵی دەدوێم، بە ڕوونی نەک بە مەتەڵ، شێوەی یەزدان دەبینێت. ئیتر بۆچی نەترسان کە لە دژی موسای بەندەم دوان؟» جا تووڕەیی یەزدان لێیان جۆشا و ڕۆیشت. کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرزبووەوە مریەم گەڕوگول بوو، وەک بەفر سپی هەڵگەڕا، جا هارون ئاوڕی لە مریەم دایەوە و بینی گەڕوگول بووە. هارون بە موسای گوت: «گەورەم داوات لێدەکەم ئەو سزایەمان نەخەیتە سەر کە گێلایەتیمان کرد و گوناهمان پێی کرد، تکایە با وەک ئەو کۆرپە لەبارچووە نەبێت کە پووکاوەتەوە.» موساش هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «خودایە، تکایە چاکی بکەوە.» یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەگەر باوکی تفی لە چارەی دەکرد، ئایا حەوت ڕۆژ شەرمەزار نەدەبوو؟ با حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بێت و ئینجا بێتەوە.» جا مریەم حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بوو و گەلیش بەڕێ نەکەوتن هەتا مریەم نەهاتەوە.
سەرژمێری 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 1:12-15
6 Days
Focusing on the virtues of faith, hope, and love, each day of this 6-day reading plan features a Scripture reading, a related devotional reading, a prayer, and a journaling prompt from the NIV Radiant Virtues Bible: A Beautiful Word Collection.
7 Days
In this plan you will learn how Joshua and Caleb, two of the twelve spies, fulfill the promises of God in their lives. There are seven hidden wisdoms that you can incorporate beautifully into every choice you make.
9 Days
As we desire to see God’s kingdom on the Earth, God calls us to expose sin by bringing it to the light. Rooted in Micah 6:1-8, this devotional invites you to hear a case against racism. Using historical and scriptural accounts, we present challenging truths for us as individuals as well as to us as the Church.
11 Days
The Virtuous Woman - Serving & Teamwork Bible study seeks to encourage women to serve others and work together to accomplish a common goal. Serving & Teamwork is modeling Jesus' example of humbly serving others while expressing unity in Christ. This study was written by Alexandria McCraney, who lives in Arkansas with her husband and kids, serves with FCA at the University of Arkansas.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان