لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

نەحەمیا 1:13-9

نەحەمیا 1:13-9 KSS

لەو ڕۆژەدا پەڕتووکی موسا بە دەنگی بەرز لەبەردەم گەلدا خوێنرایەوە و بینرا کە تێیدا نووسراوە، هیچ عەمۆنی و مۆئابییەک بۆ هەتاهەتایە نایەتە ناو کۆمەڵی خودا، چونکە بە نان و ئاوەوە پێشوازییان لە نەوەی ئیسرائیل نەکردبوو، بەڵکو بەلعامیان لە دژیان بەکرێ گرت هەتا نەفرەتیان لێ بکات، بەڵام خودامان نەفرەتەکەی گۆڕی بۆ بەرەکەت. کاتێک گوێیان لە فێرکردنەکە بوو، هەموو ئەو بێگانانەیان جیا کردەوە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا تێکەڵ ببوون. پێش ئەمە، ئەلیاشیڤی کاهین بە سەرپەرشتیاری ژوورە ئەمبارەکانی ماڵی خودامان دانرابوو. لە تۆڤییاوە نزیک بوو، ژوورێکی گەورەی بۆ دابین کردبوو، کە پێشتر ئەم شتانەیان تێیدا دادەنا: پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوور و قاپوقاچاغەکانی پەرستگا، هەروەها دەیەکەکانی گەنم و شەرابی نوێ و زەیت کە بۆ لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوانەکان فەرمانی پێ کرابوون، لەگەڵ پیتاکە پیرۆزەکان بۆ کاهین. بەڵام بە درێژایی هەموو ئەمانە من لە ئۆرشەلیم نەبووم، چونکە لە سی و دووەمین ساڵی ئەرتەحشەستەی پاشای بابل گەڕابوومەوە بۆ لای پاشا، لەدوای ماوەیەک مۆڵەتم لە پاشا خواست و هاتمەوە ئۆرشەلیم، زانیم ئەلیاشیڤ چ خراپەیەکی کردووە بەوەی کە لە حەوشەی ماڵی خودا ژوورێکی بۆ تۆڤییا دابین کردووە. ئەمە منی زۆر پەست کرد، لەبەر ئەوە هەموو قاپوقاچاغەکانی ماڵی تۆڤییام فڕێدایە دەرەوەی ژوورەکە. فەرمانم دا و ژوورەکانیان پاککردەوە، پاشان قاپوقاچاغەکەی ماڵی خودا و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵە و بخوورەکەم گەڕاندەوە ئەوێ.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان