ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟ چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.» هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ، چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆو بوەشێنێتە سەر زەوی. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت. زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو. بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.» هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟ شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆو دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە. کاتێک تۆو دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.» هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد. بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە.
مەرقۆس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەرقۆس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەرقۆس 21:4-34
3 Days
In this inspiring and life-changing three-day devotional, you will learn the undeniable truth that God has promised you total restoration. Not one of His promises has ever failed. Get ready to discover how you can put all of your faith in His unfailing promises and you will start seeing His restoration show up in every area of your life—beginning today!
5 Days
Do you hear the invitation to read your Bible every…single…week but do not get the point? Do you not know where to start? Or do you even believe the Bible is true? This five-day devotional will teach how to read the Bible, why you should believe it, how to stay engaged, and why the differences in the gospels don’t discredit them.
Longing. Hope. Love. Fear. Seasoned author Cornelius Plantinga explores these facets and more, reflecting on the joys and challenges of a life seeking after God. Each reflection is presented with a Bible text and a brief prayer, inviting you into a deeper understanding of and appreciation for the Christian life, equipping you with timeless insights into the ups and downs of a life lived in the presence of God.
Although we’re certainly not perfect, God’s divine love for us IS perfect! If He would die for you while you were in sin, separated from God, there’s just nothing He wouldn’t do for you! As you dive into this powerful five-day devotional, your mind will be flooded with thoughts of God’s Word and His love, driving fear far from your life forever! Get ready to become absolutely FEARLESS!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان