بۆ بەیانی کە بێتعەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو. لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو. ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت. فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان﴾؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾» کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گوێیان لێبوو، بیریان دەکردەوە چۆن لەناوی ببەن، چونکە لێی دەترسان لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکەکە لە فێرکردنەکانی سەرسام ببوون. کاتێک ئێوارە داهات، عیسا و قوتابییەکانی چوونە دەرەوەی شار. بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە. پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!» عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت. کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت.
مەرقۆس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەرقۆس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەرقۆس 12:11-25
3 Days
Experience the Passion Week like never before with video tours that take you to the exact locations in Jerusalem where it happened. This 3-day reading plan gives you relevant Scriptures, practical devotionals, and daily, stunning HD videos to help you connect the Bible and its lands to your life.
4 Days
Revival is a powerful biblical concept that reflects God's deep desire to lead us into a closer relationship with Him. In this reading plan, we explore how God awakened people and communities in various biblical stories. We look at the changes that happen through His Word and His presence. This plan is for anyone who wants to learn and experience more about the transformative power of divine revival. Be inspired to seek renewal in your own life!
5 Days
Throughout his account, Mark unveils a Jesus of unparalleled power and authority but also a Jesus of humility and love. And while this Jesus invites each of us into a greater story through His teachings, He demands we come as active participants. We must acknowledge Him, seek salvation in Him, and follow Him wherever He leads. In the Gospel of Mark, you'll follow Jesus through His days of early ministry to the cross and discover what it means to be the recipients of His overflowing compassion and the very reason for His all-consuming passion.
6 Days
What happened as Jesus walked through the final days of His time on earth? This six-day plan looks at the events of Holy Week as recorded in the gospel of Mark. Prepare your heart for Easter as we study together and reflect on THE LIFE that changed all our lives for eternity!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان