قوڕبەسەرم! وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت، وەک چنینەوەی ڕەزەمێو. نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە، نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات. خواناس لە خاک لەناوچوو، کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە. هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە، هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات. بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن، میر داوای دیاری دەکات، دادوەر بەرتیل وەردەگرێت، بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات پێکەوە دەیڕێسن. چاکترینیان وەک وشترالووکە و ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە. ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات، ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە. متمانە بە برادەر مەکە و پشت بە دۆست مەبەستە. نهێنیت بپارێزە تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە، چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات، کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە، بووک لە خەسووی؛ دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت. بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت، چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم، خودام گوێم لێ دەگرێت. ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت! چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە، ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم، یەزدان ڕووناکییە بۆم. لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد، بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم، هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات و مافی من دێتە دی. دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی، ڕاستودروستی ئەو دەبینم. ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات و شەرمەزاری دایدەپۆشێت، ئەوەی پێی دەگوتم: «کوا یەزدانی پەروەردگارت؟» چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن، تەنانەت ئێستاش دەشێلرێت وەک قوڕی شەقامەکان.
میخا 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە میخا 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: میخا 1:7-10
7 Days
Micah’s prophetic ministry called attention to the oppression of the poor, the injustice of leaders, and the unfaithful messages of false prophets. The solution to Judah’s sinfulness is simple: “do justice, love kindness, and walk humbly with God” (Micah 6:8). Despite their sinfulness, Micah prophesies a time of peace when God will gather a remnant of His people to be ruled by a Shepherd-King born in Bethlehem (Micah 5:2-5).
14 Days
Immediately in the first chapter of the Bible, we read how God created light. And further on in the Bible, light is often used as a metaphor for God’s domain as opposed to the domain of sin and death. Jesus even calls Himself “the Light of the world”. Light and darkness thus have an important place in the Bible. This reading plan presents a selection of verses about this topic.
26 Days
We are surrounded by injustice and pain. We see it not only in our world but also in our own lives and it can be disheartening and overwhelming. But we are not without hope. This is what Micah is all about. He is not afraid to get in our face about some hard topics like sin and judgement.
30 Days
In this 30-day expository study, we'll go passage-by-passage through the Old Testament Book of Micah. Explore powerful themes of God's righteous justice and judgment as well as His enduring mercy and compassion. We'll also get to see shadows and shades of the coming restoration and victory that would come through Jesus Christ, the Messiah!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان