کاتێک عیسا بەوێدا تێدەپەڕی، دوو کەسی نابینا دوای کەوتن، هاواریان دەکرد و دەیانگوت: «کوڕی داود، بەزەییت پێماندا بێتەوە.» کاتێک هاتە ماڵەوە، کەسە نابیناکان هاتنە لای. عیساش پێی فەرموون: «باوەڕتان بەوە هەیە کە من بتوانم ئەمە بکەم؟» وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ گەورەم.» ئینجا ئەویش دەستی لە چاویان دا و فەرمووی: «با بەگوێرەی باوەڕتان بۆتان ببێت.» ئیتر بیناییان بۆ گەڕایەوە، عیساش بە توندی ئاگاداری کردنەوە: «ئاگاداربن با کەس نەزانێت.» بەڵام ئەوان ڕۆیشتن و هەواڵی ئەویان لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوکردەوە. کاتێک دوو کابراکە دەچوونە دەرەوە، چەند کەسێک لاڵێکیان هێنایە لای عیسا کە ڕۆحی پیسی تێدابوو. کاتێک ڕۆحە پیسەکە دەرکرا، لاڵەکە قسەی کرد. خەڵکەکەش سەرسام بوون و گوتیان: «هەرگیز شتی لەم جۆرە لە ئیسرائیلدا نەبینراوە.» بەڵام فەریسییەکان گوتیان: «بە شای ڕۆحە پیسەکان ڕۆحی پیس دەردەکات.» عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە. کاتێک خەڵکەکەی بینی دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان پەرێشان و سەرلێشێواو بوون. جا بە قوتابییەکانی فەرموو: «دروێنە زۆرە، بەڵام سەپان کەمە. لەبەر ئەوە داوا لە خاوەنی دروێنە بکەن تاکو سەپان بۆ دروێنەکەی بنێرێت.»
مەتا 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 27:9-38
4 Days
As a writer, mother, and growth-minded individual, I am always looking for opportunities to learn. In the Bible, Jesus taught his followers using parables—simple stories to illustrate spiritual lessons. He is still doing this for me today. When I recently watched Star Wars with my family, the Holy Spirit highlighted it's parallels with His Word. Join me as we unpack the Jedi ways that point us to Jesus.
5 Days
In times of uncertainty, it can be easy to feel overwhelmed. The news, social media, and the people around us can make us feel anxious or worried when impacting events happen. In times when it doesn’t seem like we have any control over things, we can find a place of comfort and peace in God’s Word.
There are some names in the Bible that everyone knows: Adam and Eve, Noah, Moses, Mary, Peter, Paul. But the Bible is also full of stories with unnamed characters. People who made a difference not in the spotlight, but in the shadows. We often think they and we are insignificant if the spotlight is not on. But here's the good news: God chooses and uses shadow Christians.
Many people dream of a big sponsor to help them realise their dreams. The King of Kings is looking for potential leaders and calling people who follow Him. The call doesn’t consider age, race, or gender. Yet this call still eludes many today. For those who wholeheartedly and completely voluntarily answer this call, their lives will never be the same. We see shining examples from all walks of life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان