کاتێک عیسا چووە ناو کەفەرناحوم، سەرپەلێک هاتە لای، لێی پاڕایەوە و گوتی: «گەورەم، خزمەتکارەکەم بە ئیفلیجی لە ماڵەوە کەوتووە و ئازارێکی زۆری هەیە.» عیسا پێی فەرموو: «من دێم و چاکی دەکەمەوە.» سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.» کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیلدا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت. پێتان دەڵێم کە خەڵکێکی زۆر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە دێن و لەگەڵ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب لە شانشینی ئاسماندا لەسەر خوان دادەنیشن. بەڵام ڕۆڵەکانی شانشین فڕێدەدرێنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.» ئینجا عیسا بە سەرپەلەکەی فەرموو: «بڕۆ! با هەروەک باوەڕت هێنا، بۆت ببێت.» جا لەو کاتەدا خزمەتکارەکەی چاک بووەوە. عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە. عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: ﴿ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.﴾
مەتا 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 5:8-17
3 Days
Faith is believing in God. We increase in our faith when we trust and believe in who God says He is. This plan will encourage you to continue walking out faithfully upon His Word and to remember God's faithfulness in your life as a reminder that He never changes. He is faithful.
5 Days
This five-day family devotional focuses on a remarkable healing and a man of remarkable faith, with the option to play the compelling free biblical game app Guardians of Ancora. Each day, as you read the Bible and talk with God, you will be encouraged to explore this exciting way to meet with God and discover stories about Jesus. Enjoy sharing your adventures and the meaning of what you discover.
If you’ve thought, “If only God would meet me like he did people in the Bible!” this devotional is for you. It’s about what happens when God does, indeed, show up. You’ll be surprised by the responses from biblical figures when God “friends” them. That’s the premise of GOD FRIENDED ME, a new CBS series about an avowed atheist named Miles, whose worldview is challenged when he gets a social-media friend request from God.
5 days
God speaks through all kinds of channels. He’s probably speaking to you right now, but you don’t even recognize it’s Him! Every one of us buys into some sort of myth about God’s voice and how to hear it. That’s why each of these devotionals deals with one myth about hearing God. They will help us change how we listen…and then really begin to hear God.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان