«قوڕبەسەرتان ئەی مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان! دووڕووان! ئێوە گۆڕی پێغەمبەران هەڵدەبەستن و ئارامگای پیاوچاکان دەڕازێننەوە و دەڵێن: ”ئەگەر لە سەردەمی باوباپیراندا بژیاینایە، لە خوێنڕشتنی پێغەمبەران بەشداریان نەدەبووین.“ کەواتە شایەتی لەسەر خۆتان دەدەن کە نەوەی بکوژانی پێغەمبەرانن. جا ئێوە پێوانەی باوباپیرانتان پڕ بکەن! «ئەی مارینە! ئەی بێچووە ماران! چۆن لە سزای دۆزەخ هەڵدێن؟ لەبەر ئەمەیە ئەوەتا پێغەمبەر و دانا و مامۆستایانی تەوراتتان بۆ دەنێرم. هەندێکیان دەکوژن و لە خاچیان دەدەن، هەندێکی دیکەیان لە کەنیشتەکانتان بەر قامچی دەدەن و لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە ڕاویان دەنێن. لەبەر ئەوە خوێنی هەموو پیاوچاکان کە لەسەر ئەم زەوییەدا ڕژاوە دەکەوێتە ئەستۆتان، لە خوێنی هابیلی ڕاستودروستەوە هەتا خوێنی زەکەریای کوڕی بەرەخیا کە لەنێوان قوربانگا و پەرستگادا کوشتتان. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئۆباڵی هەموو ئەمانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم نەوەیە.» «ئەی ئۆرشەلیم، ئەی ئۆرشەلیم، بکوژی پێغەمبەران و بەردبارانکەری ئەوانەی بۆت نێردران، چەند جار ویستم منداڵەکانت کۆبکەمەوە، هەروەک چۆن مریشک جوجەڵەکانی لەژێر باڵیدا کۆدەکاتەوە، بەڵام نەتانویست. ئەوەتا ماڵەکەتان بە وێرانی بۆ بەجێدەهێڵدرێ! پێتان دەڵێم، ئیتر نامبیننەوە، هەتا ئەو کاتەی دەڵێن: ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت.﴾»
مەتا 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 29:23-39
3 Days
This generation is longing for authenticity. God’s perfect will for you is to be conformed to the image of Jesus Christ. Jesus tells us to not be hypocrites like the Pharisees, but to live a life that backs up what we preach. God desires for us to stay on a path of purity.
5 Days
Five regular people from Life.Church took an honest look at their own lives with a different kind of question: What would Jesus undo? This Bible Plan is what we found. Will you join us to read along with Pastor Craig Groeschel’s series What Would Jesus Undo?
In a defensive and divided era, how can followers of Jesus reveal a better way of living, one that loves others as God loves us? How can Christians be the kind of people who are known, as Proverbs puts it, to "turn away wrath"?
“I am sending you out like sheep among wolves…be as shrewd as snakes…innocent as doves” Matthew 10:16. Culture is ever-changing, meaningful conversations can become more difficult as hostility increases. This plan will encourage you to learn from Jesus example as he engaged with the interested, only sought to intrigue the disinterested, and deflected the hostile. He both thrived and achieved his purpose on earth despite hostility, and so can we!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان