ئینجا خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت و لە پێناویاندا نوێژ بکات، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن. بەڵام عیسا فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی ئاسمان هی وەک ئەمانەیە.» دەستی لەسەر دانان و لەوێ ڕۆیشت. ئینجا یەکێک هاتە لای و گوتی: «مامۆستا، چ چاکەیەک بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بەدەست بهێنم؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «بۆچی لەبارەی چاکەوە پرسیارم لێ دەکەیت؟ تەنها یەکێک چاکە. بەڵام ئەگەر دەتەوێت بچیتە ناو ژیانەوە، ڕاسپاردەکان بەجێبگەیەنە.» پێی گوت: «کامیان؟» عیساش فەرمووی: «﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە،﴾ هەروەها ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾» گەنجەکەش پێی گوت: «هەموو ئەمانەم بەجێگەیاندووە، ئیتر لە چیم کەمە؟» عیسا پێی فەرموو: «ئەگەر دەتەوێت کامڵ و تەواو بیت، بڕۆ هەرچیت هەیە بیفرۆشە و بیدە هەژاران، ئیتر گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت و وەرە دوام بکەوە.» بەڵام گەنجەکە کە ئەم قسەیەی بیست، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو. عیساش بە قوتابییەکانی فەرموو: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: بە زەحمەت دەوڵەمەند دەچێتە ناو شانشینی ئاسمانەوە. دیسان پێتان دەڵێم: ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.» قوتابییەکان کە گوێیان لەمە بوو زۆر سەرسام بوون و گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟» عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «ئەمە بۆ مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.»
مەتا 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 13:19-26
4 Days
This plan covers four reasons why you can have hope for the future. Over the next few days, we will dive into how the younger generation, a deep compassion, a clear plan, and a real heaven can lead you to a place of real, genuine hope – a hope with no limits.
6 Days
Matthew writes to God’s people and walks them on a journey that will take them from where they are to be Disciple Makers. This is 19 of 27 devotional plans walking us through the book of Matthew. In this portion, Jesus shows how we must forgive and God’s perspective on marriage and the family.
This week, I want to help you become someone’s miracle! Don’t listen to this lying voice that suggests that the world would be much better without you...it’s not true! You can be a blessing to your family, your friends, your coworkers. You are the channel through which the Lord desires to flow into their lives and hearts. You are God’s choice, and your life counts!
7 Days
Becoming a father is a big responsibility, even more so to be a Christian father. God’s Word has some special instructions to guide you through one the most important roles you will ever have. Written by Stephen Binz based on teachings by Bishop Thomas Olmstead of the Catholic Diocese of Phoenix.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان