کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن. «بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم. «وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر! چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی «﴿کوڕ لە باوکی و کچ لە دایکی و بووک لە خەسووی، دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.﴾ «ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت. «ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە. ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت. ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.»
مەتا 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەتا 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەتا 31:10-42
3 Days
This plan will take you on a Biblical journey exploring the truth about God as your All-Knowing and All-Caring Father!
What is my value? Where do I find worth? In a world full of misguided values, your true worth is only found in one place. Your value is in the Creator of the Universe, God Himself. Discover how precious you are in His sight.
As Christians, we are called to follow Jesus, and to live our faith in all that we do. In this short & simple devotional, we uncover a 3-line motto that is equally useful in our home and work lives to help us stay on track as Christ-followers. Dig in and make this motto your slogan too!
The apostle Paul wrote, “…I say to everyone among you not to think of himself more highly than he ought to think …” (Romans 12:3, ESV). This concept, which relates to relationships among believers, can be applied by married couples. We ought to think more highly of our mates than we do of ourselves—and convey it by our words and actions. Let’s consider some examples.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان