«من نێردراوی خۆم دەنێرم، ئەوەی ڕێگاکەی پێشم بۆ ئامادە دەکات. لەناکاو ئەو پەروەردگارەی کە ئێوە داوای دەکەن، دێتە ناو پەرستگاکەی؛ بێگومان نێردراوەکەی پەیمانیش دێت کە دڵتان پێی خۆشە.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. «بەڵام کێ بەرگەی ڕۆژی هاتنی دەگرێت؟ کێ خۆی ڕادەگرێت لە دەرکەوتنی؟ چونکە ئەو وەک ئاگری پاڵاوگە و وەک سابوونی جل شوشتنە. وەک پاڵێوەر و بێگەردکاری زیو دادەنیشێت، نەوەی لێڤی پاک دەکاتەوە و وەک زێڕ و زیو دەیپاڵێوێت. ئینجا یەزدان خەڵکێکی دەبێت کە بە ڕاستودروستی قوربانی پێشکەش دەکەن. ئیتر قوربانی یەهودا و ئۆرشەلیم لەلای یەزدان قبوڵ دەبێت، هەروەک ڕۆژانی دێرین، ساڵانی ڕابردوو. «ئینجا بۆ دادگاییکردن دێمە لاتان. خێرا دەبمە شایەت لەسەر سیحرباز و داوێنپیسان، لەسەر ئەوانەی بە درۆ سوێند دەخۆن، لەسەر ئەوانەی پارەی کرێکار دەخۆن، لەسەر ئەوانەی مافی بێوەژن و هەتیو زەوت دەکەن، لەسەر ئەوانەی دەست بە ڕووی کەسی نامۆوە دەنێن و لە من ناترسن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. «من یەزدانم، ناگۆڕێم، ئیتر ئەی نەوەی یاقوب، ئێوە لەناو نەچوون. لە سەردەمی باوباپیرانتانەوە لە فەرزەکانم لاتان داوە و بەجێتان نەهێناوە. بگەڕێنەوە لام، منیش دەگەڕێمەوە لاتان.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. «بەڵام ئێوە دەپرسن: ”چۆن بگەڕێینەوە؟“ «ئایا مرۆڤ خودا تاڵان دەکات؟ چونکە ئێوە تاڵانتان کردم! «بەڵام ئێوە گوتتان: ”چۆن تاڵانمان کردی؟“ «لە دەیەک و قوربانییەکان تاڵانتان کردم. ئێوە، تەواوی ئەم نەتەوەیە، نەفرەتتان لێکراوە، چونکە تاڵانم دەکەن.» یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «تاقیم بکەنەوە: هەموو دەیەکەکان بۆ ماڵی خەزینە بهێنن، تاکو لە پەرستگاکەم خواردن هەبێت. ئینجا بزانن چۆن پەنجەرەکانی ئاسمانتان بۆ دەکەمەوە و بەرەکەت بەسەرتاندا دەبارێنم، هەتا جێ نەبێت تێی بکەن. لەبەر ئێوە ڕێ لە مێروو دەگرم، هەتا بەروبوومی زەوییەکەتان تێکنەدات، دار مێوتان لە کێڵگە بێ بەر نەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. «ئینجا هەموو نەتەوەکان خۆزگەتان پێ دەخوازن، چونکە خاکەکەتان دەبێتە خاکی شادی.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. یەزدان دەفەرموێت: «قسەکانتان لەسەر من ڕەق بوون.» «ئێوەش دەپرسن: ”چیمان لەسەر تۆ گوتووە؟“ «ئێوە گوتتان: ”خواپەرستی بێهوودەیە. چ سوودێکی هەبوو کە فەرمانەکانی ئەومان پاراستووە و بە خەمبارییەوە لەبەردەم یەزدانی سوپاسالار ژیانمان گوزەراندووە؟ بەڵام ئێستا ئێمە خۆزگە بە لووتبەرزان دەخوازین. هەروەها بەدکاران سەردەکەون، تەنانەت ئەوانەی خودا تاقی دەکەنەوە، دەرباز دەبن.“» ئینجا ئەوانەی لە یەزدان دەترسان قسەیان لەگەڵ یەکتری کرد، یەزدانیش گوێی شل کرد و گوێی لێبوو. لەبەردەمیدا لە پێچراوەیەک تۆمار کرا، بۆ ئەوەی ببێتە یادەوەرییەک بۆ ئەوانەی لە یەزدان دەترسن و ڕێز لە ناوەکەی دەگرن. یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەوانە دەبنە هی من، لەو ڕۆژە دەبنە گەنجینەیەکی تایبەتی من. بەزەییم پێیاندا دێتەوە وەک چۆن پیاو بەزەیی بە کوڕەکەی دێتەوە کە خزمەتی دەکات. ئینجا دیسان جیاوازی لەنێوان ڕاستودروستان و خراپەکاراندا دەبینن، لەنێوان ئەوانەی خودا دەپەرستن و ئەوانەی نایپەرستن.»
مەلاخی 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەلاخی 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەلاخی 1:3-18
4 Days
This 4-day plan will walk you through the book of Malachi by reading a short passage daily. Each day is accompanied by a short video that explains what you're reading and how it's all about Jesus. In this plan, you'll learn that through Jesus we can trust that nothing—doubt, hardship, or failure—can separate us from God's love and provision.
5 Days
A series by Bob Mendelsohn from Jews for Jesus. Over the next five days, this study will explore the Jewish tradition and prophesy proclaiming the coming of the Messiah. A hope for the whole world, but one waited on for generations.
Do you feel like you're sitting in a waiting room waiting for a door to open? All of us are going to end up in a waiting room at some point. The problem is very few of us wait well. After all, waiting can make us feel powerless or even hopeless. However, the Advent season reminds us that God does some of His best work in the waiting room. Learn how to wait with God today!
6 Days
God prepared the world for Jesus the Messiah right from the very beginning. He made sure His world knew ahead of time that the Messiah was coming. This is 2 of 3 devotionals that give the prophetic pronouncements of the Messiah – and how they were fulfilled. This devotional shows the prophecies of the events leading up to and those surrounding His birth.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان