شیمۆن وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بە درێژایی شەو زۆر هەوڵمان دا و هیچمان نەگرت. بەڵام لەبەر قسەی تۆ، تۆڕەکان فڕێدەدەم.» کاتێک ئەمەیان کرد ماسییەکی زۆریان گرت، خەریک بوو تۆڕەکانیان بدڕێت. جا ئیشارەتیان بۆ هاوکارانی ناو بەلەمەکەی دیکە کرد، تاکو بێن و یارمەتییان بدەن، ئیتر هاتن و هەردوو بەلەمەکەیان پڕکرد، هەتا وای لێهات خەریک بوو نوقوم ببن. شیمۆن پەترۆس کە ئەمەی بینی، خۆی خستە بەرپێی عیسا و گوتی: «گەورەم، لێم دووربکەوە، چونکە مرۆڤێکی گوناهبارم!» پەترۆس و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون لە زۆری ئەو ماسییانەی گرتبوویان سەریان سوڕمابوو، یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدیش، هاوبەشی شیمۆن بوون. عیسا بە شیمۆنی فەرموو: «مەترسە! ئیتر تۆ لە ئێستاوە مرۆڤ ڕاو دەکەیت.» لەدوای ئەوەی بەلەمەکانیان هێنایە وشکانی، هەموو شتێکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن. کاتێک عیسا لە یەکێک لە شارەکان بوو، پیاوێک هات کە بە تەواوی تووشی نەخۆشی گولی ببوو. کە عیسای بینی خۆی بە زەویدا دا و لێی پاڕایەوە: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە.» ئیتر یەکسەر گولییەکەی لێبووەوە. عیسا ڕایسپارد: «بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و بۆ پاکبوونەوەکەت ئەو قوربانییەی موسا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.» لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵی عیسا زیاتر بڵاو بووەوە، جا خەڵکێکی زۆر کۆبوونەوە تاکو گوێ بگرن و نەخۆشییەکانیان چاک بێتەوە. بەڵام ئەو دووردەکەوتەوە بۆ چۆڵەوانی و نوێژی دەکرد.
لۆقا 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 5:5-16
3 Days
Imagine what it would have been like to learn about God directly from Jesus! That’s what Ancora Kids will be doing in this three-day plan about Jesus’ first friends. On the shore, in the boat and back to land again: it’s always an adventure to be with Jesus! The plan complements the free children’s game app Guardians of Ancora.
How did the community Jesus somehow gathered together so quickly—made up of semi-literate fishermen, prostitutes, tax collectors, wealthy widows, day laborers, and even Roman soldiers—give birth to the spiritual revolution that became Christianity? The Dawn of Christianity 3-day reading plan will enlighten you.
Have you ever experienced failure? If you have spent any amount of time in life on this earth you have failed, and those failures can break you. If there is one person who understood failure in full measure it would be the Apostle Peter. This plan will share three incidences in the life of Peter that perhaps you can identify with. God can teach us that failure is not fatal.
"For me, still the greatest miracle of all is when a man or woman is born again, because the Lord says in John 3:3 'Most assuredly, I say to you, unless one is born again, he cannot see the kingdom of God' and then again in verse 7, 'You must be born again.' - Angus Buchan Join Angus on this 3-day devotional, exploring examples of miracles we can all learn and grow from.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان