ئەویش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، ژن، برا، دایک، باوک یان منداڵی لەبەر شانشینی خودا بەجێهێشتبێت، لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.» عیسا دوازدە قوتابییەکەی برد و پێی فەرموون: «ئەوا بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوین، هەرچی پێغەمبەران لەبارەی کوڕی مرۆڤەوە نووسیویانە دێتە دی. دەدرێتە دەستی ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکرێت و جنێوی پێدەدرێت و تفی لێ دەکرێت، بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێتەوە.» بەڵام هیچ لەمە تێنەگەیشتن و ئەم باسە لێیان شاراوە بوو، ئەوەی گوترا درکیان پێی نەکرد. کاتێک عیسا لە ئەریحا نزیک بووەوە، کەسێکی نابینا لەسەر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی دەکرد. کە گوێی لە خەڵکەکە بوو دەڕۆیشتن، پرسیاری کرد ئەمە چییە. پێیان گوت: «عیسای ناسیرەیی لێرەوە تێدەپەڕێت.» جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!» عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.» عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینی، دوای کەوت و ستایشی خودای دەکرد. هەروەها هەموو خەڵکەکەش کە بینییان ستایشی خودایان کرد.
لۆقا 18 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 18
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 29:18-43
3 Days
Isolation ≠ seclusion. In isolation, fear is loud; in seclusion, God is heard. Where are you standing in this season of uncertainty: behind the closed doors of fear or in the waiting room of God's sovereignty? As with the disciples, God can change our lives in one visit, but He needs a private moment with us first. Make room for seclusion and God will intercede!
Do you believe it? Let's explore the goodness of God in this 3-part dynamic Bible Teaching through the book of Luke with Aaron Lopez.
5 Days
One way to understand what God wants to do through us by the power of the Holy Spirit is to take a closer look at what He did through Jesus’ disciples by the power of the same Holy Spirit. Take Peter, for instance, the first apostle to speak up at Pentecost. His life is a case study for the kind of radical transformation the Holy Spirit brings about in people who put their faith in Jesus Christ for salvation.
In the past, when our computers stopped working or crashed, we would see a never-ending spinning hourglass... and we knew it was time to press 3 keys: Ctrl - Alt - Del. This course is for people who want to press those buttons on their life, 'force quit' their porn habit, and reboot into a healthier, happier, holier version of themselves. We think that's a great decision! Let's get started.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان