هەموو دراوسێکانیان ترسیان لێ نیشت و لە سەراپای ناوچە شاخاوییەکانی یەهودیا هەموو ئەم شتانە بوون بە قسە و باسی سەر زاری خەڵکی. هەموو ئەوانەی ئەم باسەیان بیست لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئەم منداڵە دەبێتە چی؟» چونکە دەستی یەزدانی لەگەڵ بوو. زەکەریای باوکیشی پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی کرد و گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە. هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە، لە بنەماڵەی داودی بەندەی، وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە، بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و هەموو ناحەزانمان، هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی، واتا ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد: کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و بێ ترس ئەو بپەرستین، هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی لەبەردەمیدا بین. «تۆش ئەی منداڵ، بە پێغەمبەری خودای هەرەبەرز ناودەبردرێیت، چونکە پێش یەزدان دەکەویت، تاکو ڕێگای بۆ ئامادە بکەیت، تاکو بە گەلەکەی ڕابگەیەنیت بە لێخۆشبوونی گوناهەکانیان ڕزگاریان دەبێت، بەهۆی بەزەییە بەسۆزەکەی خودامانەوە، کە بەهۆیەوە ڕووناکی لە بەرزاییەوە بەسەرماندا دەدرەوشێتەوە، تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە، بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.» منداڵەکەش گەشەی دەکرد و لە ڕۆحدا بەهێز دەبوو، لە چۆڵەوانی مایەوە هەتا ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست.
لۆقا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 65:1-80
3 Days
When uncertainties about your future creep in and you question, "What if God doesn't do this?" or "Does God want to heal me?", and you doubt your faith, God's response is, "What if I do?"...God can do something completely unexpected, bless you beyond measure, and reveal His goodness in ways you never imagined.
4 Days
Tony Evans gives you a book summary for each of the Gospels in this four-day reading plan, helping you to gain a broader understanding of this important section of the Bible.
The aim of this devotion is to help you put a little bit of "Awe and Wonder" back into your celebration as you contemplate and celebrate the birth of Jesus from a child-like faith. During this special time of Christmas celebration, may you prepare your heart to prepare Jesus even more room all year through.
The vocations represented in the characters of Christmas can teach us a lot about God and how our work is a means of co-laboring with “the newborn King.” In this four-day plan, we’ll look at the vocations of John the Baptist, Caesar Augustus, Matthew, and the famed Star of Bethlehem to draw out applications for our own work today.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان