یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات. باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان. باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە. با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە. با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت. با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی. چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی. ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات. تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ، یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز، یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟ کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟ ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟ بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟ با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان. با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین: «ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت. «خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت. بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات. ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان. «هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە. ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.» چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون. چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە، تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت. ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم. ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم. بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت. نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.» ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم. گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.» ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!»
شینەکانی یەرمیا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە شینەکانی یەرمیا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: شینەکانی یەرمیا 25:3-57
3 Days
Hopelessness plagues most people at some point or another. It isn't reserved for a select few. Even many of our honored Biblical heroes suffered from a lack of hope from time to time. Tony Evans shares thoughts on how to have hope and overcome despair in this short reading plan.
It seems we often want to be delivered from temptation while still keeping close touch with it. Pushing temptation away, just not too far away. Is that you? The theme of these guided audio meditations is how to overcome temptation. Day one is better understanding temptation. Day two is knowing the closeness of God in the midst. And day three is learning to walk again after falling.
We are all keenly aware that we are not perfect and mess up often. Adding parenting to this seems to make it even more apparent. These devotions remind us of the freedom Jesus bought for us and how accepting God’s mercy for ourselves helps us to show mercy to others. Moments for Mums: Encouragement for mums in the midst of the beautiful mess of parenting and life.
Follow this devotional journey through Danny’s Patriotic EP as he offers reflections on the current state of our country, encouragement to keep standing up for what we believe, and inspiration about why we should still be proud to be Americans! With a focus on trusting that God is in control, be reminded of the freedoms we enjoy and our responsibility as believers to be a light in dark times.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان