بۆ بەیانی یەشوع زوو لە خەو هەستا و هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیلی یەک یەک هێنایە پێش و هۆزی یەهودا هەڵبژێردرا. خێڵەکانی یەهودای هێنایە پێش و خێڵی زەرەحییەکان هەڵبژێردرا. ئینجا خێڵی زەرەحییەکانی هێنایە پێش بە خێزانەکانیانەوە و زیمری هەڵبژێردرا. بەرەبابەکەی ئەویشی بە پیاوەکانییەوە هێنایە پێش و عاخانی کوڕی کەرمی کوڕی زیمری کوڕی زەرەح هەڵبژێردرا کە سەر بە هۆزی یەهودایە. ئینجا یەشوع بە عاخانی گوت: «تکایە کوڕی خۆم، یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل شکۆدار بکە و دانی پێدا بنێ. پێم بڵێ، چیت کردووە؟ لێمی مەشارەوە.» عاخانیش وەڵامی یەشوعی دایەوە و گوتی: «بەڕاستی من بەرامبەر بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل گوناهم کردووە و ئاوام کردووە، لەنێو تاڵانکردنەکەدا کەوایەکی بابلی گرانبەها و دوو سەد شاقل زیو و قاڵبە زێڕێکم بینی کە کێشەکەی پەنجا شاقل دەبوو، ئارەزووم کرد و بردم. ئەوەتا لەژێر زەوی لە ناوەڕاستی چادرەکەمدا شاردومەتەوە و زیوەکەش لە ژێرەوەیە.» جا یەشوع چەند کەسێکی نارد و ڕایانکرد بۆ چادرەکە و بینییان ئەوەتا لەناو چادرەکەدا شاردراونەتەوە و زیوەکەش لە ژێریانەوەیە. ئەوانیش شتەکانیان لە ناوەڕاست چادرەکە هەڵگرت و بۆ یەشوع و هەموو نەوەی ئیسرائیلیان هێنا و لەبەردەم یەزدان دایاننا.
یەشوع 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەشوع 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەشوع 16:7-23
4 Days
How can the heroes of the Bible inspire us to greatness? Join us in this four-day reading plan as Kristi Krauss motivates us with Caleb's determination, Balaam's truthfulness, Joshua's submission, and Achan's error. Don't be surprised if these testimonies transform your life.
5 Days
The road of life is marked by a series of decision points, and at each crossroads, we must make a choice. Will we make courageous choices or cowardly choices? In this 4-part plan, we’ll explore the crossroads that Joshua faced as he led the Israelites into the Promised Land and learn from him how to obey God in the big and small decisions of everyday life.
The Bible has a lot to say about coveting. Our lives have been crowded with competition that encourages us to constantly compare ourselves to others and want what they have, but God’s Word warns us about coveting. This 5-day plan will help readers gain a biblical understanding and perspective on coveting, apply it to their lives, and prepare them to share this learning with others.
6 Days
What advice do a few lesser known biblical figures have to give Millennials and/or Gen Z-ers? Find out in this 6-day Bible Plan.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان