بەڵام نەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە شتە تەرخانکراوەکان بۆ یەزدان ناپاکییان کرد، عاخانی کوڕی کەرمی کوڕی زیمری کوڕی زەرەح لە هۆزی یەهودا لە شتە تەرخانکراوەکانی برد، ئیتر تووڕەیی یەزدان بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا. یەشوعیش چەند پیاوێکی لە ئەریحاوە بۆ عای نارد کە لەلای بێتئاڤنە لە ڕۆژهەڵاتی بێتئێل و پێی گوتن: «سەربکەون و سیخوڕی لەبارەی خاکەکەوە بکەن.» پیاوەکانیش سەرکەوتن و سیخوڕی عاییان کرد. کاتێک گەڕانەوە لای یەشوع و پێیان گوت: «با هەموو گەل سەرنەکەون، بەڵکو تەنها نزیکەی دوو هەزار یان سێ هەزار پیاو بەسەر عایدا بدەن، هەموو گەل شەکەت مەکە، چونکە ئەوان کەمن.» جا نزیکەی سێ هەزار کەس لە گەل بۆ ئەوێ سەرکەوتن، بەڵام لەبەردەم پیاوەکانی عای هەڵاتن، خەڵکی عای لێیاندان و نزیکەی سی و شەش پیاویان کوشتن و دوایان کەوتن. لەبەردەم دەروازەکەوە هەتا کانە بەردەکان، لە لێژاییەکە لێیان دان، گەل ڕەنگیان پەڕی. یەشوعیش جلەکانی دادڕی و لەبەردەم سندوقی یەزدان بە ڕوودا کەوتە سەر زەوی و هەتا ئێوارە لەوێ مایەوە. هەروەها پیرانی نەوەی ئیسرائیل هەمان شتیان کرد و خۆڵیان بەسەر سەری خۆیاندا کرد. هەروەها یەشوع گوتی: «ئای یەزدانی باڵادەست، بۆچی ئەم گەلەت بە تەواوی لە ڕووباری ئوردون پەڕاندەوە، بۆ ئەوەی بماندەیتە دەست ئەمۆرییەکان و لەناومان ببەن؟ خۆزگە بەوەندە ڕازی دەبووین و لەوبەری ڕووباری ئوردون دەماینەوە. ئەی پەروەردگار، من چی بڵێم پاش ئەوەی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم دوژمنەکانیاندا بەزین؟ جا کەنعانییەکان و سەرجەم دانیشتووانی خاکەکە ئەمە دەبیستن و گەمارۆمان دەدەن و ناومان لەسەر ڕووی زەوی دەسڕنەوە، ئەی چی بۆ ناوی گەورەی خۆت دەکەیت؟»
یەشوع 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەشوع 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەشوع 1:7-9
4 Days
🌟 Ready for a Fresh Start? 🌟 As we enter the New Year, let’s focus on more than just physical cleaning. 🧹✨ Discover how to invite God’s presence, transform your home spiritually, and step into a new season lighter, happier, and fully aligned with His will. 🙌 Dive into these powerful steps for a clean house—inside and out! 💕 #SpiritualCleaning #NewYearNewYou #FaithFilledLiving
5 Days
The road of life is marked by a series of decision points, and at each crossroads, we must make a choice. Will we make courageous choices or cowardly choices? In this 4-part plan, we’ll explore the crossroads that Joshua faced as he led the Israelites into the Promised Land and learn from him how to obey God in the big and small decisions of everyday life.
The Bible has a lot to say about coveting. Our lives have been crowded with competition that encourages us to constantly compare ourselves to others and want what they have, but God’s Word warns us about coveting. This 5-day plan will help readers gain a biblical understanding and perspective on coveting, apply it to their lives, and prepare them to share this learning with others.
6 Days
What advice do a few lesser known biblical figures have to give Millennials and/or Gen Z-ers? Find out in this 6-day Bible Plan.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان