یەشوعیش بە گەلی گوت: «ئێوە ناتوانن یەزدان بپەرستن، چونکە ئەو خودایەکی پیرۆز و خودایەکی ئیرەدارە، لە یاخیبوون و گوناهەکانتان خۆش نابێت. ئەگەر واز لە یەزدان بهێنن و خوداوەندی بێگانە بپەرستن، ئەوا دەگەڕێتەوە و خراپتان بەسەردەهێنێت و کۆتاییتان پێ دەهێنێت، پاش ئەوەی چاکەی لەگەڵتاندا کرد.» گەلیش بە یەشوعیان گوت: «نەخێر! بەڵکو یەزدان دەپەرستین.» یەشوعیش پێی گوتن: «ئێوە شایەتن لەسەر خۆتان، کە ئێوە یەزدانتان بۆ خۆتان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بیپەرستن.» ئەوانیش گوتیان: «ئێمە شایەتین.» «ئینجا ئێستا ئەو خوداوەندە بێگانانەی لەنێوتاندان دابماڵن و دڵتان بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بسپێرن.» گەلیش بە یەشوعیان گوت: «یەزدانی پەروەردگارمان دەپەرستین و گوێڕایەڵی ئەو دەبین.» ئینجا یەشوع لەو ڕۆژەدا پەیمانێکی لەگەڵ گەلدا بەست و لە شەخەمدا فەرز و یاسای بۆ دانان. یەشوع ئەم وشانەی لە پەڕتووکی تەوراتی خودا نووسی و بەردێکی گەورەی هێنا و لەژێر دار بەڕووەکەی لای پیرۆزگاکەی یەزدان چەقاندی. یەشوع بە هەموو گەلی گوت: «سەیر بکەن! ئەم بەردە دەبێتە شایەت بەسەرمانەوە، چونکە گوێی لە هەموو وشەکانی یەزدان بوو کە پێی فەرمووین، جا دەبێتە شایەت بەسەرتانەوە نەوەک نکۆڵی لە خودای خۆتان بکەن.» ئینجا یەشوع گەلی ڕەوانە کردەوە، هەرکەسە و بەرەو میراتەکەی خۆی.
یەشوع 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەشوع 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەشوع 19:24-28
5 days
The Bible is the most powerful book that has ever been written. Studying it illuminates our minds, feeds our souls, changes our lives, and most importantly, helps us get to know God. Adapted from the devotional, 30 Days by Nicky Gumbel, this 5-day plan is designed to help those who want to start reading the Bible by giving them a practical introduction to passages from the Old and New Testaments.
5 Days
In the series Now Streaming, Skip Heitzig leverages some of the most popular shows to illuminate spiritual truths. The Chosen is the first multi-season show about the life of Jesus, and in this five-day plan, Pastor Skip explains that although Jesus was rejected by men to the point of crucifixion, He was chosen by God as the once-for-all sacrifice for our sins and Jesus' followers are also chosen by God.
The Bible has a lot to say about choice. Most of us know God has given us free will, but we often overlook the impact our financial choices have on our relationship with Him. This 5-day plan helps readers gain a biblical understanding of the importance of our financial choices, apply that understanding to their lives, and prepare them to share this learning with others.
6 Days
The book of Joshua completes the redemptive mission God began in Genesis - to set aside a people through which all the nations would be blessed. Through Christ, we are a part of that blessing. We know who we are. We know what God did for us. We know what to do. This heavy-duty stand-alone plan is also part 10 of a 10 part series.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان