ئەوە بوو پاش مردنی موسای بەندەی یەزدان، یەزدان بە یەشوعی کوڕی نونی خزمەتکاری موسای فەرموو: «موسای بەندەم مرد، ئێستا هەستە، خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ڕووباری ئوردونەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی پێیان دەدەم، واتا بە نەوەی ئیسرائیل. هەر شوێنێک پێی لێ بنێن، بە ئێوەی دەدەم، هەروەک بە موسام فەرموو، لە چۆڵەوانییەوە هەتا لوبنان و لە ڕووباری گەورە، ڕووباری فورات، واتا هەموو خاکی حیتییەکان هەتا دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو ڕۆژئاوا دەبێت بە سنوورتان. لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم. بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم. «تەنها بەهێزبە و زۆر ئازابە، بۆ ئەوەی هۆشیار بیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو فێرکردنەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوویت. نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لامەدە، بۆ ئەوەی بۆ هەرکوێیەک بچیت سەرکەوتوو بیت. پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت. ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.» ئیتر یەشوع فەرمانی بە کوێخاکانی گەل کرد و پێی گوتن: «بەناو ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و فەرمان بە گەل بکەن و بڵێن: ”ئازووقە بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە ڕووباری ئوردونەوە دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ هەتا ببنە خاوەنی.“» پاشان یەشوع بە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشەی گوت
یەشوع 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەشوع 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەشوع 1:1-12
3 Days
This three-day devotional is full of practical insight for any leader seeking to honor and obey the Lord through the application of scripture. This devotional offers multiple lessons covering the following topics: wise decision-making, how to avoid the danger of assumptions, how to confront the unknown through faith and courage, and how to successfully lead your team to triumph through the grace of Jesus Christ.
Welcome to this Father’s Day Devotional. From providing for their needs, to being present when they need you, being a father is a stretching role. In this short 3-day devotional, we hope and pray that you will be encouraged and inspired to do the best job you can possibly do in raising the next generation.
When you think about finances, do you think rest? Or do you get an anxious feeling? Maybe you feel flustered or shameful or even prideful? Most everyone we speak with has an initial gut reaction to this topic, but as Christians, we know God has called us to rest in all areas. So we want to explore what it looks like to rest when it comes to your finances.
Has life ever thrown you a curve? Sometimes it’s a good surprise – but sometimes it’s a bad one, and it can be devastating. When we get surprised by life, it’s easy to get a victim mentality or ask, “Why me?” But remember this – nothing catches God by surprise. He still has a good plan! Here’s how to keep moving forward, even when you’re surprised by where you find yourself.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان