یەزدانیش فەرمووی: «ئایا کارێکی باشە تووڕە بیت؟» ئینجا یونس لە شارەکە چووە دەرەوە و لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دانیشت، لەوێ کەپرێکی بۆ خۆی دروستکرد و لەژێر سێبەرەکەیدا دانیشت، بۆ ئەوەی ببینێت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات. یەزدانی پەروەردگاریش ڕووەکێکی ئامادە کرد و لەسەر یونس بەرزی کردەوە، هەتا ببێتە سێبەر لە سەری، بۆ ئەوەی لە خەمەکەی دەربازی بکات. یونسیش زۆر دڵی بە ڕووەکەکە خۆش بوو. بەڵام خودا لە بەرەبەیاندا کرمێکی ئامادە کرد، کرمەکە لە ڕووەکەکەی دا و وشکی کرد. لە کاتی خۆر هەڵاتندا خودا بایەکی ڕۆژهەڵاتی گەرمی ئامادە کرد، هەتاو لەسەری یونسی دا و گێژی کرد، ئەویش داوای مردنی بۆ خۆی کرد و گوتی: «مردنم باشترە لە ژیانم.» خوداش بە یونسی فەرموو: «ئایا کارێکی باشە لەبەر ڕووەکەکە تووڕە بیت؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ، من ڕاستم. هەتا ئاستی مردن تووڕەم.» یەزدانیش فەرمووی: «تۆ دڵت بە ڕووەکەکە سووتا کە پێوەی ماندوو نەبوویت و بەخێوت نەکردووە، بە یەک شەو بوو، هەر بە یەک شەویش لەناوچوو. ئەی باشە نەینەوا، ئەو شارە مەزنە کە زیاد لە سەد و بیست هەزار کەسی تێدایە، ڕاستیان لە چەپیان جیا ناکەنەوە، هەروەها ئەو هەموو ئاژەڵە زۆرەش کە تێیدایە، دڵم پێیان نەسووتێت؟»
یونس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یونس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یونس 4:4-11
4 Days
Do you wonder if God has anything to say about your work? Explore key verses from each chapter of the Bible that offer wisdom, guidance, and purpose for everyday work. Part 8: Jonah-Habakkuk
Are you sold out for Jesus? Is He your One Thing? Is He your greatest treasure and your closest friend? If not, what's stopping you from inhabiting that place of total surrender? Over the next 4 days we invite you to ignite your passion and make Jesus that One Thing in your life!
In this 4-part devotional, Pastor Dylan Dodson teaches through the book of Jonah. This plan will help you see God’s faithfulness, and that no one is beyond His grace and mercy.
Jonah’s story reminds us that God’s compassion extends to both the prideful prophet and the wicked unbeliever. Despite all of Jonah’s resistance and hard-heartedness, God’s merciful message of repentance was still delivered to the Ninevites. The Ninevites' repentance shows us nothing can thwart God's plans of redemption.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان