دوای ئەوەی یەزدان بەم وشانە قسەی لەگەڵ ئەیوبدا کرد، یەزدان بە ئەلیفازی تێمانی فەرموو: «تووڕەییم لە تۆ و لە هاوڕێیەکانت جۆشا، چونکە ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد. ئێستاش ئێوە حەوت گا و حەوت بەران ببەن و بڕۆن بۆ لای ئەیوبی بەندەم، لە پێناوی خۆتان قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن. ئەو کاتە ئەیوبی بەندەم لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکات، منیش قبوڵی دەکەم. من بەپێی گێلایەتییەکەی خۆتان هەڵسوکەوتتان لەگەڵ ناکەم، لەبەر ئەوەی ئێوە وەک ئەیوبی بەندەم بە ڕاستی سەبارەت بە من قسەی ڕاستتان نەکرد.» ئیتر ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی ڕۆیشتن و ئەوەیان کرد کە یەزدان پێی فەرموون، یەزدانیش نوێژەکەی ئەیوبی قبوڵ کرد. دوای ئەوەی ئەیوب لە پێناوی هاوڕێیەکانی پاڕایەوە، یەزدان ئەوەی هی ئەیوب بوو بۆی گەڕاندەوە، بە دووقاتیش ئەوەی هەیبوو بۆی زیاد کرد. ئەو کاتە هەموو خوشک و برا و ناسیاوەکانی پێشووی بۆ لای هاتن و لە ماڵەکەی نانیان لەگەڵی خوارد. سەرەخۆشییان لێکرد و دڵیان دایەوە لەسەر هەموو ئەو خراپەیەی یەزدان بەسەریدا هێنا، هەریەکەش پارچە زیوێک و ئەنگوستیلەیەکی زێڕیان پێ بەخشی. یەزدان بەشی کۆتایی ژیانی ئەیوبی لە ژیانی ڕابردووی زیاتر بەرەکەتدار کرد، ئەیوبیش چواردە هەزار سەر مەڕ و شەش هەزار وشتر و هەزار جووت مانگا و هەزار ماکەری هەبوو. هەروەها حەوت کوڕ و سێ کچیشی هەبوو. کچی یەکەمی ناو نا یەمیما و دووەم قەچیعا و سێیەم قەرەن هەپوک. لە هەموو خاکەکەشدا هیچ ئافرەتێک وەک کچەکانی ئەیوب جوان نەبوون، باوکیشیان لەنێو براکانیان میراتی پێدان. ئەیوبیش پاش ئەوەی کە چاک بووە، سەد و چل ساڵ ژیا و چوار نەوەی خۆی بینی.
ئەیوب 42 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەیوب 42
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەیوب 7:42-16
5 Days
I love Rube Goldberg machines. They are elaborate, complicated systems that accomplish simple tasks. Usually they are many small things that work toward one bigger goal, but sometimes they can be a few big things that do something small.
Have you ever questioned God? Did you worry that your faith would disappear because you wrestled with God’s will and his Word? Apologist Lisa Victoria Fields has good news for you. Wrestling is not the death of your faith. Wrestling is actually the key to growing in your relationship with God.
6 Days
Jacqueline Bussie brings to light unspoken “laws” that govern the Christian life: #1: Never get angry at God; #2: Never doubt; #3: Never question; #4: Never tell your real story; #5: Always speak in clichés about suffering; and #6: Always believe hope comes easy for those who truly love God. Each day of this devotional begins to unpack a "faith-law" and counters it with healthy, life-giving, authentic, biblically-based truth.
7 Days
In our busy lives, suffering is considered an unwelcome guest. But could suffering really be a blessing from God? Because Christ suffered, we should also expect to suffer as we live for him. God will sustain us in our suffering and will use our suffering as a means to help us grow into the Christian he needs us to be in order to impact his world.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان