«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە! گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم. ئەوەتا من دەمم کردەوە؛ قسەکانم لەسەر زمانی منن. قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛ زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم. ڕۆحی خودا دروستی کردم، هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم. ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم. لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم، لە قوڕ دروستکراوم. ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و زۆرکردنم لێت بارت گران بکات.
ئەیوب 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەیوب 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەیوب 1:33-7
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان