ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی: «بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە، سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت، هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، لێوەکانم بە خراپە نادوێن و زمانم بە فێڵ ناگەڕێت. لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە، هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم، بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. «با دوژمنم وەک بەدکار بێت و بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە، کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ «من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛ کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان، ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟
ئەیوب 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئەیوب 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئەیوب 1:27-12
3 Days
As believers, it is essential that we put into practice more of just that- believing. God has given us an identity and purpose for our lives and its our responsibility to align our will with the things that God has declared and desired for us. So this will require action in faith. This 3-day devotional will focus on three ways to activate our belief, making us completely accessible to God.
23 Days
The book of Job chronicles testing a righteous man's faith through suffering. Although Job's friends attempt to comfort him, it is only by God's revelation of His wisdom and might that Job finds true comfort. Even in deep suffering, God can do all things, and none of His purposes can be thwarted (Job 42:2).
30 Days
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with Scripture. It includes background information on each day’s Scripture passage, a key verse for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, a prayer and prayer concern to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme “God’s Word of Wisdom.”
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان