لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئەیوب 1:12-12

ئەیوب 1:12-12 KSS

ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: «ڕاستە ئێوە گەلێکن، بە مردنتان داناییش دەمرێت، بەڵام منیش وەک ئێوە تێگەیشتنم هەیە، من لە ئێوە کەمتر نیم. ئایا ئەوەی تۆ دەیڵێیت لای هەموو کەسێک نەزانراوە؟ «لە خودا پاڕامەوە و ئەویش وەڵامی دایەوە، بەڵام بووم بە گاڵتەجاڕی هاوڕێیەکانم، هەرچەندە پیاوێکی ڕاستودروست و بێ کەموکوڕیم، بوومە مایەی گاڵتەجاڕی! کەسێکی دڵنیا گاڵتە بە شکستی پێ هەڵخلیسکاو دەکات. چادری تێکدەران ئارامە و ئاسوودەییش بۆ ئەوانەی خودا تووڕە دەکەن، بۆ ئەوانەی بە دەستی خۆیان بتەکانیان دەهێنن. «بەڵام پرسیار لە ئاژەڵان بکە، ئەوان فێرت دەکەن، هەروەها پرسیار لە باڵندەی ئاسمانیش بکە، ئەوان پێت ڕادەگەیەنن؛ یان لەگەڵ زەوی بدوێ، فێرت دەکات، ماسی دەریاش بۆت باس دەکەن. کام لەمانە نازانێت کە دەستی خودا ئەمەی ئەنجام داوە؟ ئەوەی ژیانی هەموو زیندووێک و ڕۆحی هەموو مرۆڤێکی لەناو دەستدایە؟ ئایا گوێ قسەکان تاقی ناکاتەوە و مەڵاشوو تامی خواردن ناکات؟ لە ڕیش سپیێتی دانایی و لە تەمەن درێژیش تێگەیشتن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان