هەر بۆیە، کاتێک من ڕاستی دەڵێم ئێوە باوەڕم پێ ناکەن! کامەتان دەتوانێت گوناهێکم لەسەر بسەلمێنێ؟ جا ئەگەر ڕاستی دەڵێم، بۆچی باوەڕم پێ ناکەن؟ ئەوەی لە خوداوەیە، گوێ لە پەیامی خودا دەگرێت. بۆیە ئێوە گوێ ناگرن، چونکە لە خوداوە نین.» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «ئایا ئێمە ڕاست ناڵێین کە تۆ سامیرەییت و ڕۆحی پیست تێدایە؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «من ڕۆحی پیسم تێدا نییە، بەڵام ڕێزی باوکم دەگرم و ئێوەش سووکایەتیم پێ دەکەن. داوای شکۆ بۆ خۆم ناکەم، بەڵام یەکێک هەیە کە بۆم داوا دەکات و حوکم دەدات. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.» پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی: ”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“ ئایا تۆ لە ئیبراهیمی باوکمان گەورەتری کە مرد؟ پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە چی دەزانیت؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە. هەرچەندە ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم. ئەگەر بڵێم نایناسم، وەک ئێوە دەبمە درۆزن. بەڵام دەیناسم و گوێڕایەڵی وشەکانی دەبم. ئیبراهیمی باوکتان دڵشاد بوو کە ڕۆژی هاتنی من ببینێت، جا ئەو ڕۆژەی بینی و دڵخۆش بوو.» جولەکەکان پێیان گوت: «تۆ جارێ تەمەنت نەبووە بە پەنجا ساڵ، ئیتر چۆن دەڵێیت کە ئیبراهیمت بینیوە؟» عیسا پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم.» ئەوسا بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن، بەڵام عیسا خۆی شاردەوە و حەوشەکانی پەرستگای بەجێهێشت.
یۆحەنا 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 45:8-59
3 Days
In Matthew, Mark and Luke, the casting out of demons is closely linked to healings - as a sign of Jesus' divine authority. His disciples also receive this authority. The Gospels show: Where Jesus works, evil must give way. But not everyone recognizes God's power in this - the Pharisees even accuse him of working with Beelzebul. This reading plan highlights key events and their significance for our faith today.
5 Days
Just as God first breathed the spirit of life into man in Eden, so we rely on Him to sustain us still. We survive by His power, through His word, and for His glory. To believe the Gospel is to live; to live is to obey. This is the freedom for which Jesus set us free.
There are different types of “seeing”. There is physical sight where we look at things and identify them; there is the “seeing” where we walk into a chaotic situation and someone says, “Do you see what’s going on here?” And from what we see we describe the scene as “chaos”. There is another level of “seeing” and Part 8 touches on this type – spiritual sight. What do you see?
Come on a journey with me and learn more about the life of Jesus. Together we watch a short clip of the movie The Life of Jesus and reflect on what we see. Discover who Jesus really was and what He can mean to you. This reading plan is the 5th of 10. You can read each plan separately but it's best to complete the entire journey.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان