لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێتلەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێبوو؟» بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!» فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟ باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟ نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.» نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین: «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟» وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.» [ ئیتر هەریەکە چووەوە ماڵی خۆی.
یۆحەنا 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 37:7-53
3 Days
There are a lot of lost and hurting people in this broken world, but you have the answer to bring them healing and hope. Your life of joy, peace and purpose will shine like a lamp in the dark when the Spirit of God is alive and overflowing from within you. So join author Berni Dymet and learn how you can make a powerful difference in the lives of others!
We're not supposed to navigate life's trials, obstacles, and hardships alone. Jesus, the source of our strength, invites anyone who thirsts to come to him and drink. In John 7: 37-38 ESV, he promises that if we come to him, out of the heart will "flow rivers of living water." Jesus promises to give us what we need when we need it if we come to him.
4 Days
Psalm 145:16 "When You open your hand, You satisfy the hunger and thirst of every living thing." Discover the currency of The Kingdom of God.
Desperate for more? Be filled with the Holy Spirit. You cannot live well without him. It can be simultaneous with salvation or after it. Regardless, we all need it. Understand what entails being one with the Holy Spirit with this digestible 4-day reading plan.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان