عیساش وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.» نیقۆدیمۆس پێی گوت: «مرۆڤ کە پیر بێت چۆن دەتوانێت لەدایک بێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێتەوە سکی دایکی و لەدایک بێتەوە!» عیسا وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا. ئەوەی لە جەستە لەدایک بووە جەستەیە، ئەوەش لە ڕۆحی خودا لەدایک بووە ڕۆحە. سەرسام مەبە کە پێم گوتی: ”دەبێ لەدایک ببنەوە.“ با بۆ کوێ بیەوێت هەڵدەکات و گوێت لە دەنگەکەی دەبێت، بەڵام نازانیت لەکوێوە دێت و بۆ کوێ دەچێت. هەرکەسێکیش لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک بووە ئاوایە.» نیقۆدیمۆس گوتی: «چۆن دەکرێ ئەمانە ڕووبدەن؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ مامۆستایەکی ئیسرائیلی و ئەمانەش نازانیت؟ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەوەی دەیزانین دەیڵێین و ئەوەی دەیبینین شایەتی بۆ دەدەین، ئێوەش شایەتیمان قبوڵ ناکەن. باسی شتە زەمینییەکانم بۆتان کرد و باوەڕ ناکەن، ئیتر چۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر باسی شتە ئاسمانییەکانتان بۆ بکەم؟ کەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتووەتە خوارەوە، کە ئەویش کوڕی مرۆڤە. هەروەک موسا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت،
یۆحەنا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 3:3-16
3 Days
The God Provides series offers a rich, dramatic journey through theater-quality, short films which show us wisdom, truth, encouragement and practical steps to deepen a relationship of trust with God. In this video, Nicodemus visited Jesus and their conversation reveals that any person can be spiritually transformed and enjoy a relationship with God.
You want to make an impact. But making an impact feels more complicated than ever. Jesus lived the most impactful life there ever was, but it wasn’t in the way anyone expected. Jesus lived a humble life, in community with imperfect people—ultimately defeating death to give us resurrected life. The life of Jesus provides powerful insight into how we can live impactful lives. What impact can you make?
From the beginning, God wanted a relationship with you. God created man to be in relationship with Him, but that plan was ruined by man's disobedience. God then did everything needed to restore that relationship and offer you an outstretched hand. Do you accept it? This plan discovers the intimacy that God wants to have with every person, and how you can experience it.
Everyone has the possibility to be a child of God. What precedes that is a choice to accept Jesus as Lord and Savior and to repent. But what does repenting really mean? And what happens to you spiritually as a result? You will discover this in this Bible plan.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان