ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی. کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات. ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ. لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت. «ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم. لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم، چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم. لە لای باوکەوە هاتووم بۆ جیهان، ئێستاش جیهان بەجێدەهێڵم و دەگەڕێمەوە لای باوک.» قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت. ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە. «ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
یۆحەنا 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 20:16-33
3 Days
Do you find yourself swerving around potholes as you drive down the road? If we're honest, we typically prefer the smoothest ride possible, opting for comfort at every turn, free of tolls & road rage. In life, most people crave a bump-free journey, too. Much to humanity's dismay, Jesus issued the disappointing news in John 16, verse 33: “Here on earth you will have many trials & sorrows.” Why didn’t He tell His faithful followers that He was removing heartache & tragedy from this earth? Let's talk about life's unwelcomed detours & how we can navigate them with the Truth of God's Word.
4 Days
In John 16, the disciples are nervous, scared, and confused that Jesus is leaving, and the world will turn against them. Jesus tells them that no matter what happens next, they are not alone. The Spirit will guide them, the Father loves them, and Jesus will come back for them. No matter what comes through those doors, Jesus has won the battle; we can trust what we can’t always see.
In four days, you will gain a deeper understanding of God's love for women. Temi Michael-O shares how Eve's redemption and Mary's Good Friday grief reveal God's love. As you study and meditate on the scriptures referenced in this plan, hope will arise in you and your mind will be trained to recognize the lies of the enemy.
Discover a life connected to Christ in the face of persecution. Explore the concept and its impact on faith, acknowledging Jesus' warning that followers will face challenges. Reflect on sharing the Good News and the cost of discipleship, while finding strength in the Holy Spirit's guidance. Anticipate persecution with unwavering confidence in Christ's victory. Through understanding, preparation, and assurance, embrace challenges and stand firm as conquerors in Christ.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان