«هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم. ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت. ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن. ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ. بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ. «ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە. ئەگەر ئێوە هی جیهان بوونایە، ئەوا جیهان وەکو هی خۆی خۆشی دەویستن. ئێستا ئێوە هی جیهان نین بەڵام من ئێوەم لە جیهانەوە هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوە جیهان ڕقی لێتانە. بیهێننەوە بیرتان چیم پێ گوتن: ”کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە.“ ئەگەر منیان چەوساندبێتەوە، ئێوەش دەچەوسێننەوە. ئەگەر وشەی منیان پاراستبێت، هی ئێوەش دەپارێزن. بەڵام هەموو ئەمانەتان لەبەر ناوی من پێ دەکەن، چونکە ئەوەی ناردوومی ئەوان نایناسن. ئەگەر نەهاتبام و قسەم بۆ نەکردبان، گوناهیان نەدەبوو، بەڵام ئێستا بیانوویان نییە بۆ گوناهەکەیان. ئەوەی ڕقی لە من بێتەوە، ڕقی لە باوکیشمە. ئەگەر لەنێوانیاندا ئەو کارانەم نەکردبووایە کە کەسی دیکە نەیکردووە، گوناهیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا بینییان و ڕقیان لە من و لە باوکم بووەتەوە. بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: ﴿بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.﴾ «جا کاتێک یارمەتیدەرەکە دێت، ئەوەی لەلایەن باوکەوە بۆتانی دەنێرم، کە ڕۆحی ڕاستییە کە لە باوکەوە هەڵدەقوڵێت، ئەو شایەتیم بۆ دەدات. ئێوەش شایەتی دەدەن، چونکە لە سەرەتاوە لەگەڵ منن.
یۆحەنا 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 9:15-27
3 Days
What if there’s a simple way of living, a way of “practicing” our life, that inexorably draws us closer to Jesus’ gravitational pull—close enough that we can no longer escape his orbit? What if we replace the 543 “must-do’s” of the Christian life with only one thing? What if our interest and curiosity is funneled into a “nothing but Jesus” kind of life? (Taken from the book The Jesus-Centered Life by Rick Lawrence, a companion to the Jesus-Centered Bible—jesuscenteredbible.com.)
Unpack how Jesus changed what it meant to lead a godly life through three insightful daily readings from Rod Parsley’s book, Grace: Uncovered. Unfiltered. Undeserved. Learn how to live more powerfully through Bible-based principles in these teachings and by the might of the Holy Spirit.
Lots of people are simply making it. They are not thriving at life–they are just surviving life. Do you find yourself in that group–the group that is just surviving? There is a way to thrive no matter what your circumstances may be. The Bible calls it an “overcoming spirit.”
If you’re reading this, you’re probably a Christian writer in some capacity. Perhaps you maintain a consistent blog or regularly post on social media. Some might contribute articles for Christian magazines or websites. Others have written and published books – traditionally or independently. Whether you write fiction or nonfiction, you desire to honor Jesus in your writing. We want to encourage you as fellow Christian writers along the journey!
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان