تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟» عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.» فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟ ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن.
یۆحەنا 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 5:14-11
3 Days
Do you know where you’re going? In the Bible, Jesus answers that question. And provides direction. These guided audio meditations will help you take that walk. A walk to encounter God. Walking and dwelling in the divine presence of God as He helps you find your way.
Life happens! However, at times -after it happens- it leaves us bewildered, with blurred vision. Life has a way of readjusting our focus. And oftentimes, that readjustment and realignment occurs through unfortunate events. It is my prayer that we do not lose our identity and purpose when life hits hard. I hope that through your ups and downs, God would provide “Clarity In Unfortunate Events”.
This 3-day devotional reminds us that all it takes is one moment when God is involved. He is the One that provides us focus and strength when we need it most.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان