کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن. عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتا مامۆستا. پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.» لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بوو. ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن. یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان دۆزییەوە.» واتا دەستنیشانکراو. ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا. عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتا پەترۆس. بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.» فیلیپۆس خەڵکی بێتسەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس. فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.» ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.» عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەیە ئیسرائیلیی ڕەسەن، کە هیچ فێڵێکی تێدا نییە!» ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، تۆم لەژێر دار هەنجیرەکەدا بینی.» ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!» عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!» ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ سەردەکەون و دادەبەزن.»
یۆحەنا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یۆحەنا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یۆحەنا 37:1-51
3 Days
Knowing what we want and pursuing our goals is not a bad thing, provided we walk in the light of God’s Word. While some people take steps in the right direction and become achievers, there are others who start out trying to make a statement and end up becoming a full stop. Gratifying our carnal inclinations brings us into conflict with our spirits. The choices we make lead to death or to life.
Jesus made big promises to those who follow him: perfect peace, abiding joy, and supernatural power, but these promises often feel disconnected from our experience. How do we actually take ground in our spiritual growth? Pastor Justin Kendrick has written the book Bury Your Ordinary to teach seven spiritual habits that lead to explosive growth and how to develop them in your life. Dive into the second habit: Radiance.
In Don't Leave Jesus at Church on Sunday, the author takes you on a thought-provoking journey into the heart of Christian faith and the profound impact it should have on your daily life. This Bible plan is a call to action, a reminder that your relationship with Jesus should extend far beyond the church doors. You'll be challenged to follow Jesus more closely and understand who He is, what He did, and what that means for you.
Each day offers 1,440 minutes, and dedicating just seven—less than one percent—can lead to significant growth. Spend seven minutes daily with God’s Word to enrich your relationship with Him. This journey through the Gospel of John offers a manageable approach to engaging with Scripture, much like Jesus' teachings to his disciples. Deepen your spiritual maturity through this devotional series.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان