لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەرمیا 1:49-6

یەرمیا 1:49-6 KSS

بۆ عەمۆنییەکان: یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە، یان میراتگری نییە؟ بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات و گەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟» یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت، وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان، نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت، جا دەبێتە گردێکی وێران و شارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن، ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو! ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن! بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن، بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە، چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت، خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی. بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟ بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ بەروبوومەکانتەوە دەکەیت؟ ئەی کچی هەڵگەڕاوە، ئەوەی پشت بە گەنجینەکانت دەبەستیت و دەڵێیت، ”کێ پەلامارم دەدات؟“» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت: «ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەر لە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت. جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت و کەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە. «پاش ئەمە ڕاپێچکراوانی عەمۆنییەکان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ یەرمیا 49:1-6 شێوەکاری؟؟؟