یەزدان دەفەرموێت: «”ڕۆژێک دێت، ئەو بەڵێنە چاکە دەهێنمە دی کە سەبارەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا فەرمووبووم. «”لەو سەردەمەدا و لەو کاتەدا لقێکی ڕاستودروست بۆ داود دەردەکەم، جا ڕاستودروستی و دادپەروەری لەسەر زەوی پەیڕەو دەکات. لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت و ئۆرشەلیم بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت. ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت: یەزدان ڕاستودروستیمانە.“ یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”پیاو لە داود نابڕێت بۆ دانیشتن لەسەر تەختی بنەماڵەی ئیسرائیل. لە کاهینە لێڤییەکانیش پیاو نابڕێت لەبەردەمم بۆ بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندن، سووتاندنی پێشکەشکراوی دانەوێڵە و ئامادەکردنی قوربانی سەربڕاو.“» هەروەها فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر بتوانن پەیمانەکەم لەگەڵ ڕۆژ و لەگەڵ شەودا بشکێنن، تاکو ئیتر ڕۆژ و شەو لە کاتی خۆیاندا نەبن، ئەوسا دەکرێ پەیمانەکەم لەگەڵ داودی بەندەم بشکێنرێت و کوڕی نەبێت بۆ ئەوەی لەسەر تەختەکەی ببێتە پاشا، هەروەها لەگەڵ لێڤییە کاهینەکانی خزمەتکارانم. هەروەک چۆن ئەستێرەکانی ئاسمان ناژمێردرێن و لمی دەریا ئامار ناکرێت، ئاوا نەوەی داودی بەندەم و لێڤییە خزمەتکارەکانم زیاد دەکەم.“»
یەرمیا 33 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 33
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 14:33-22
5 Days
Experience the warmth of Christmas through the winsome wit and wisdom of beloved writer G. K. Chesterton. Find encouragement for the holiday season with selections of Chesterton's writings accompanied by commentary, scripture readings, and reflections!
7 Days
Discover the heart of Jesus this Christmas season as we follow the star in this seven-day devotional! The star led the Magi as they followed that glowing light for many days before it finally stopped over the place Jesus was, and there they worshipped Him. Discovering Jesus' heart means shining the light of His love this Christmas season, so others can follow that glow and find Him, too.
9 Days
Expectation. Longing. Yearning. These emotions fill our hearts during the season of Advent. Drawn from the Latin word adventus, which means "coming," Advent is a time of anticipation for the celebration of Christ's Nativity. It is also a period of preparation for our Lord's Second Coming. Paradoxically, this holy season focuses our attention on the historical fact of Christ's birth as well as on the promise of his anticipated return.
21 Days
See and pray through God’s heart and purposes for Israel from three different points of view: God’s love language toward Israel, God’s covenants with Israel, and God’s choice of Jerusalem.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان