یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم، ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند، هەرچەندە من مێردی ئەوان بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و لەسەر دڵیان دەینووسم. من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من. لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت: ”یەزدان بناسە،“ چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەزدان ئەمە دەفەرموێت، ئەوەی خۆری داناوە بۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ، فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیش بۆ درەوشانەوە لە شەو، ئەوەی دەریا دەوروژێنێت، شەپۆلەکانی هاژەیان دێت، ناوی یەزدانی سوپاسالارە، یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن، ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.» یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت، ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن، ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە، لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە. لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە. تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.»
یەرمیا 31 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 31
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 31:31-40
3 Days
Christmas has its own unique sound and so much of that sound is defined from the music we listen to during the holiday season. From traditional carols to modern-day songs, music is a catalyst that helps us draw closer to God during Christmas. During this three-day video reading plan, you will watch, listen and read the words of three classic Christmas carols that will help you focus on the true meaning of Christmas.
The Blessing is not a feeling; it’s Salvation. The Blessing isn’t something you have to strive for—it’s already yours in Christ. Too often, we live unaware of the overwhelming blessing we have in Christ. The more aware we are of this blessing, the easier it becomes to pass it on to others. This 3-day plan is designed to help you walk in the consciousness of the Blessing you have in Christ. You are already positioned in Christ—now it’s time to live in that reality!
5 Days
"Love" is one of the top-ten most looked-up words at Merriam-Webster.com. But the editors there wisely commented: "We’re guessing that many people arrive at our site with a question—'what is the meaning of love?'—that actually requires answers beyond a dictionary definition." They’re right. We need to look to the Bible. Let’s spend 5 Days on Love in a study by Logos Bible Software.
There are 7,487 promises in the Bible. 7,487 specific things God assures His people He will perform in their lives. This five-day, Bible study focuses on some of the most powerful divine pledges—of miraculous intervention and spiritual transformation. Each study also contains a “Power Proclamation” that will help you confess and claim what is rightfully yours as a child of God. It could well be the key to a real supernatural breakthrough for you.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان