لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەرمیا 12:30-17

یەرمیا 12:30-17 KSS

«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”شکاوییەکەت بێ چارەیە، برینەکەت سەختە. کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات، دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ، تۆ چاک نابیتەوە. هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت، هیچ گرنگی بە تۆ نادەن. وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا، بە سەختی تەمبێم کردی لەسەر زۆری تاوانەکانت، لەسەر گەورەیی گوناهەکانت. بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت، لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟ بەهۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت، منیش ئەمەم پێکردیت. «”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن، هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن. ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن و هەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی. بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە، برینەکانت چاک دەکەمەوە، چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە، سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ یەرمیا 30:12-17 شێوەکاری؟؟؟