یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن: «خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن. ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن. کار بکەن بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.» یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن. ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: کاتێک حەفتا ساڵ لە بابل تەواو دەبێت، بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی، دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەم شوێنە. خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «جا لێم دەپاڕێنەوە و دێن و نوێژم بۆ دەکەن، منیش گوێتان لێ دەگرم. ڕووتان لە من دەکەن و بۆتان دەردەکەوم، کاتێک بە هەموو دڵتانەوە ڕووتان لێم دەکەن.
یەرمیا 29 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 29
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 4:29-13
3 Days
The God Provides series offers a rich, dramatic journey through theater-quality, short films which show us wisdom, truth, encouragement and practical steps to deepen a relationship of trust with God. As illustrated in this session’s film, God spoke encouraging and unusual words through the prophet Jeremiah that required the exiles to exercise great faith in God and do something unprecedented for exiles at that time in history to do.
You have probably been feeling the effects of the record-breaking inflation as you buy groceries, household goods, and fuel for your car. The good news is that God's economy never goes through recessions. He is (and will always be) a faithful provider...regardless of the fear the media tries to instill in our hearts. In this 3-day plan, we explore 3 Biblical keys to remember in times like these.
In this three-day study, we'll explore what it means to live on mission, make disciples, and help others grow in their God-given gifts and callings.
4 Days
Christianity can radically transform society. Alan Platt reminds us that the future of God’s church is Christ followers being instruments of change in the cities God loves.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان