ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە یەرمیای پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ پاشماوەکانی نارد، پیر و کاهین و پێغەمبەر و هەموو گەل، هەموو ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون، لەدوای ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا و شاژنی دایکی و دەستوپێوەندەکانی و پیاوە گەورەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم، هەروەها پیشەوەر و ئاسنگەرەکانی ئۆرشەلیم. سدقیای پاشای یەهودا ئەلعاسای کوڕی شافان و گەمەریای کوڕی حیلقیای ناردە لای نەبوخودنەسری پاشای بابل. یەرمیاش نامەیەکی پێدا ناردن بۆ بابل و تێیدا گوتی: یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل بە هەموو ئەوانە دەفەرموێت کە لە ئۆرشەلیمەوە بۆ بابل ڕاپێچی کردن: «خانوو بنیاد بنێن و نیشتەجێ بن؛ باخ بچێنن و بەروبوومی بخۆن. ژن بهێنن با کوڕ و کچتان ببێت؛ ژن بۆ کوڕتان بهێنن و کچتان بە مێرد بدەن، با ئەوانیش کوڕ و کچیان ببێت و لەوێ زۆر بن و کەم مەکەن. کار بکەن بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئەو شارەی ئێوەم بۆ ئەوێ ڕاپێچ کردووە؛ نوێژ بکەن بۆ یەزدان لە پێناوی، چونکە بە گەشەسەندنی ئەو ئێوەش گەشە دەکەن.» یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «با پێغەمبەر و فاڵگرەوەکان کە لەنێوتانن هەڵتاننەخەڵەتێنن و گوێ لە خەونەکانیان مەگرن کە بۆ ئێوەی دەبینن. ئەوان بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینیتان بۆ دەکەن. من ئەوانم نەناردووە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: کاتێک حەفتا ساڵ لە بابل تەواو دەبێت، بەسەرتان دەکەمەوە و بەڵێنە باشەکەم سەبارەت بە ئێوە دەهێنمە دی، دەتانگەڕێنمەوە بۆ ئەم شوێنە. خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا 29 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 29
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 1:29-11
3 Days
The God Provides series offers a rich, dramatic journey through theater-quality, short films which show us wisdom, truth, encouragement and practical steps to deepen a relationship of trust with God. As illustrated in this session’s film, God spoke encouraging and unusual words through the prophet Jeremiah that required the exiles to exercise great faith in God and do something unprecedented for exiles at that time in history to do.
You have probably been feeling the effects of the record-breaking inflation as you buy groceries, household goods, and fuel for your car. The good news is that God's economy never goes through recessions. He is (and will always be) a faithful provider...regardless of the fear the media tries to instill in our hearts. In this 3-day plan, we explore 3 Biblical keys to remember in times like these.
4 Days
Anxiety, with its constricting fear for the future, can narrow our vision so that God’s gracious presence is harder for us to see. This four day series points to some of the ways that the Bible is speaking back to our anxious thoughts and fears. Phil Christman, the writer for this series, lives with anxiety and his reflections are based on his own experiences with faith and anxiety.
Have unwanted changes overwhelmed your life? Are you anxiously waiting for news? Maybe even unable to sleep as you worry about what tomorrow might bring? When fear takes hold, it’s hard to see a way forward. But there’s hope: God offers a fear and anxiety antidote. In this 4-day plan by author and Bible teacher Jen Weaver, discover how to feel secure, hopeful, purposeful, and even joyful amidst uncertainty.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان