نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان گەڕانەوە بۆ خراپەکاری. بەعلەکان و عەشتۆرەتەکان و خوداوەندەکانی ئارام، سەیدا، مۆئاب، عەمۆنییەکان و فەلەستییەکانیان پەرست و وازیان لە یەزدان هێنا و نەیانپەرست. لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لە ئیسرائیلییەکان هاتە جۆش و ڕادەستی فەلەستییەکان و عەمۆنییەکانی کردن. ئەوانیش لەو ساڵەوە نەوەی ئیسرائیلیان تێکشکاند و ستەمیان لێکردن. بۆ ماوەی هەژدە ساڵ نەوەی ئیسرائیلیان دەچەوساندەوە، هەموو ئەوانەی کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون لە خاکی ئەمۆرییەکان ئەوانەی لە گلعاد بوون. عەمۆنییەکان لە ڕووباری ئوردونیش پەڕینەوە بۆ جەنگ لە دژی یەهودا و بنیامین و بنەماڵەی ئەفرایم، بۆیە ئیسرائیل زۆر پەرێشان بوون. جا نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد و گوتیان: «ئێمە گوناهمان کرد دەرهەق بە تۆ، چونکە وازمان لە خودای خۆمان هێنا و بەعلەکانمان پەرست.» یەزدانیش بە نەوەی ئیسرائیلی فەرموو: «کاتێک میسری، ئەمۆری، عەمۆنی، فەلەستی، سەیدائی، عەمالێقی و ماعۆنییەکان، تەنگیان پێتان هەڵچنی، ئیتر هاوارتان بۆ کردم، ئایا منیش لە دەستیان ڕزگارم نەکردن؟ بەڵام ئێوە وازتان لێ هێنام و خودای دیکەتان پەرست. لەبەر ئەوە ئیتر ڕزگارتان ناکەم. بڕۆن هاوار بکەن بۆ ئەو خوداوەندانەی هەڵتانبژاردوون، با لە کاتی تەنگانەتان ئەوان ڕزگارتان بکەن.» نەوەی ئیسرائیلیش بە یەزدانیان گوت: «گوناهمان کرد، جا چی بە باش دەزانیت پێمانی بکە، تەنها هەر ئەمڕۆ دەربازمان بکە.» ئیتر خوداوەندە بێگانەکانیان لەنێو خۆیاندا لابرد و یەزدانیان پەرست. یەزدان بەهۆی کڵۆڵیی ئیسرائیلەوە دڵتەنگ بوو.
ڕابەران 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕابەران 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕابەران 6:10-16
11 Days
The book of Judges tells the story of Israel’s repeated cycle of turning away from God, facing the consequences, and being rescued by leaders called Judges. This reading plan highlights how God sets a standard, keeps his promises, and patiently calls his people back to him—again and again. Through it all, we see that God never gives up on his people and still desires a relationship with us today.
14 Days
Your college years are different from any other time in your life. This special time is also an opportunity to deepen your relationship with Jesus! Each day's reading in this 14-day plan is taken from the NIV College Devotional Bible presents a story that helps illustrate eternal truths found in God's Word connecting Scripture with the struggles, questions, and decisions common to all college students.
15 Days
Our mission is to help lead women into transformational wholeness by sharing sound Gospel-centered, theological content from a Reformed perspective. Equipping women to confront deeper issues through seeking God, His Word and learning to fully surrender our individual lives to His Will. To know our identity in God, we must first come to know God, and we do that through His Word.
31 Days
In the beginning was the Word … but what came next? This plan is for anyone who wants a better understanding of the Bible. It provides a chronological reading program that endeavors to place all biblical passages in their date order. Part Three of this twelve-part one-year reading plan is titled 'From Joshua to Samuel, 1452 BC–1145 BC'.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان