بۆیە خوشکان و برایانم، هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ ئارام بگرن. تەماشا بکەن چۆن جوتیار چاوەڕێی بەرهەمە بەهادارەکەی زەوی دەکات، بۆ بارانی پاییز و بەهار ئارام دەگرێت. ئێوەش ئارام بگرن و ورەتان بەرز بێت، چونکە هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ نزیک بووەتەوە. خوشکان، برایان، بۆڵەبۆڵ لەسەر یەکتری مەکەن، نەوەک حوکم بدرێن. ئەوەتا دادوەر لە بەردەرگا ڕاوەستاوە. خوشکان، برایان، نموونە وەربگرن لە بەرگەی ئازار و ئارامگرتنی ئەو پێغەمبەرانەی کە بە ناوی یەزدانەوە قسەیان کرد. وا ئێمە ئەوانە بە بەختەوەر دەزانین کە دانیان بەخۆیاندا گرتووە. دانبەخۆداگرتنی ئەیوبتان بیستووە کە لە ئەنجامدا یەزدان چۆن بەرەکەتداری کرد، چونکە یەزدان بەزەیی زۆرە و میهرەبانە. خوشکان و برایانم، پێش هەموو شتێک، سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان و نە بە زەوی و نە بە شتی دیکە. بەڵکو با قسەتان «بەڵێ» بۆ «بەڵێ» و «نەخێر» بۆ «نەخێر» بێت، نەوەک تاوانبار بکرێن. کامەتان ناخۆشی هەیە؟ با نوێژ بکات. کەس دڵخۆشە؟ با بە گۆرانی ستایش بکات. کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە. ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری. نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا. خوشکان و برایانم، ئەگەر یەکێکتان لە ڕاستی چەواشە کرا و یەکێک گەڕاندییەوە، با بزانێت ئەوەی گوناهبارێک لە ڕێگای گومڕایی بگەڕێنێتەوە، دەروونێک لە مردن ڕزگار دەکات و زۆر گوناهیش دادەپۆشێت.
یاقوب 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوب 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوب 7:5-20
4 Days
Has your joy for the holidays gone missing? Are there too many demands, much too much heartache, and not enough money to find your merry? What do you do when everyone seems to be having the best season ever while you fake happy holiday sentiments and eat Christmas cookies alone? Put the cookies down and get on track to find your merry in this 4-day plan with Cheri Strange.
This plan is intended as a guide to discovering the message of James for yourself! Grab a notebook to jot down your thoughts as you are led through a process of: 1) Observing the text of James 2) Interpreting its original message to James’ audience in the first century 3) Applying the letter’s timeless truths to your life today
5 Days
Examine the book of James in three parts: the test of faith, the characteristics of faith, and the triumph of faith. Faith without works cannot be called faith. Faith without works is dead, and a dead faith is worse than no faith at all. Faith must be there, but it must be more. It must inspire action. Throughout his epistle to Jewish believers, James integrates true faith and everyday practical experience by stressing that true faith must manifest itself in works of faith.
The book of James is beloved for how practical it is in our lives and work. In each day of this five-day plan, you’ll read a chapter of James as well as a short devotional that will focus on a few key verses that are particularly relevant to busy Christian professionals.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان