ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات، چونکە یەزدان دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران. منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان، بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان و ئازادکردنی کۆیلەکان، بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان، بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان. ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم، تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ، زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە، هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان. جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی، نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی. کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە و وێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە. شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوە کە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون. بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن و کوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان. ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان، پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان. سامانی نەتەوەکان دەخۆن و شانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن. گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن، لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن. ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن، خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت. «من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت، ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە. بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە و پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.
ئیشایا 61 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 61
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 1:61-8
3 days
Vance K. Jackson leads readers in this yoke-breaking, generation transforming devotional. The thief wants to steal your harvest and everything that God has prepared for you. Satan wishes to steal your joy and your peace. Satan desires to sift you as wheat and to distract you from pursuing your God-given destiny. Christ came to set you free. Be free from every generational bondage as you read this life-transforming message.
3 Days
This three-day reading plan examines the qualities of the ultimate coach—Jesus—and what His team looks like as Christians come together for the common goal of the Gospel.
Your scars are proof of the battles you have been through. This three-day plan will walk you through what it means to allow God to use your scars for His glory. It doesn't happen overnight, but if you let him, God can take you from broken to beautiful, damaged to your destiny, and scarred to set free.
Have you ever wondered where God is in the middle of your storm? Does it feel like He’s left you in a season of waiting for His goodness and kindness? No matter what you may be facing, God wants to reach down and heal your heart. In this 3-day devotional by Tracy Duhon, you’ll discover how God wants to take your pain and give you your ultimate purpose.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان