لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی. ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە! شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.» چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ. گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.» ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.» ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟» منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.» ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ: «”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“
ئیشایا 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 1:6-9
3 Days
In this reading plan on God's name Adonai, you discover He is truly the Owner of All. Dr. Tony Evans explores the uses and meaning of Adonai, giving examples and explanations from multiple sources in the Bible.
What’s your perception on worship? Is it just a certain type of song that your church plays before your pastor’s message? In this 3-day devotional by Rod Parsley, you’ll discover what the heart and purpose is for worship and how worship could be the key to ushering in the greatest revival we’ve ever seen.
There is no one Holy like the Lord. There is no one Holy. For Heaven is God’s Throne, and the Earth is His footstool—there is no one like Him. For Heaven and Earth bow to Him. From Age to Age, every generation declares His Great Name. Let Christ lead your heart as you read this powerful message.
This 3-day plan shows how God worked in the lives of three leaders: Isaiah, Nehemiah, and Mary during seasons of transition. They were living in between where they were and where they were heading. Instead of waiting idly, impatiently, or impulsively, they took wise, practical steps. Each day of this plan provides a way to anchor yourself in scripture and experience God’s presence to find meaningful work during your transitional seasons.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان