بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت، ئازارەکانی ئێمەی برد، ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە، لێی دراوە و زەلیلە. بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو، لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا. ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت، بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە. هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین، هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە، بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی خستە سەر ئەو. زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد، بەڵام دەمی نەکردەوە. ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا، وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە، ئەو دەمی نەکردەوە. بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا. بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟ چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا، لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا. گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا، دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا، هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو. بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت، لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان، نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت، خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت. لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت، ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت، بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات و ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت. لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم، لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات، چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد و لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا، لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و داکۆکی لە یاخیبووان کرد.
ئیشایا 53 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 53
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 4:53-12
3 Days
Based on the New York Times best-selling book by Jonathan Cahn, these powerful daily readings take you on a journey through ancient secrets. Featuring one-minute audio recordings, this 3-day plan unlocks the keys to maturing in your faith despite your brokenness.
Why did God choose you? What is your mission? And what on earth does it mean to fulfill your angelic mission? Based on the New York Times best-selling book The Book of Mysteries by Jonathan Cahn, these powerful daily readings and audio recordings teach you how to live in light of God’s calling.
We have looked at trials and failures as things in life that can break us. We have seen the beauty, joy, and strength that God can bring out of those circumstances. This plan will share about the difficulties of suffering - the reasons for them and the responses to them as seen through the characters of Peter, David, Paul, Heman, and Christ.
Vance K. Jackson leads readers in this wisdom-packed devotional. God does not inflict pain. Nor does God inflict sorrow. In fact, God has carried our sorrow away through the shed Blood of His Son — Jesus Christ. Godly sorrow worketh repentance. When a father corrects, out of love, it is to set his children — both natural and spiritual, on the right course. Let God’s Word lead your heart.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان