ئیشایا 10:50-11
ئیشایا 10:50-11 KSS
کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟ ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و ڕووناکی نابینێت، با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی. بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە، مەشخەڵ داگیرسێنن، بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند. لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت لەناو ئازاردا ڕادەکشێن.





