«گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل، ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون، ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن، ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن، بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی، بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز و خۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیل کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە: سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە، لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن، لەپڕ کردم و ڕوویان دا. دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن و ملتان دەماری ئاسنینە و ناوچەوانتان بڕۆنزە. لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن، وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت، نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی، خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“ ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی. ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟ «وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت، ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن. ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون، بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبوون نەوەک بڵێن، ”ئەوەتا دەمانزانی.“ هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان، لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە. باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن، لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“ لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم، لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم، نەوەک بتانبڕمەوە. ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو، لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە. لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم، چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟ شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم. «ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن، ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن. ئەوە منم، من سەرەتا و من کۆتاییم. دەستی من زەوی دامەزراند، دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە. کاتێک من بانگیان دەکەم، پێکەوە دەوەستن. «هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن! کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟ هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان، هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات، بازووشی لە دژی بابلییەکان دەبێت. من، من قسەم کرد و بانگم کرد، هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت. «وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن: «لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد، کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.» ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی نارد لەگەڵ ڕۆحی خۆی. یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «من یەزدانی پەروەردگارتانم، فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن، بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر. خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت، جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو، ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا. نەوەکانتان وەک لم دەبوو، وەچەتان وەک دەنکی لم، ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە و نە لەناودەچوو.» لە بابل بچنە دەرەوە، لە بابلییەکان هەڵبێن! بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن، جاڕی ئەمە بدەن. سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە، بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.» تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی، لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن، تاشەبەردی شەقکرد و ئاو تەقییەوە. یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
ئیشایا 48 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 48
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 1:48-22
6 Days
We hold on to the promise that “the earth will be filled with the knowledge of the glory of the Lord as the waters cover the sea.” (Hab 2:14). Yet we don’t have to wait for that future day to spend time pondering and relishing God’s glory. In this 6-day devotional, James Hamilton guides readers through Scripture and enables them to pause and treasure God’s glory.
30 Days
Daily Bible Reading helps you build consistent interaction with Scripture. Background, key verses for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and prayers prompted by today’s passage all help you connect with God and others. Journey with us this month and explore the theme “God’s Guiding Word: Hope.”
31 Days
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with Scripture. It includes background information on each day’s Scripture passage and key verse for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, a prayer and prayer concern to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme “God’s Word of Joy.”
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان