لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە کە دروستکراوی دەستی خۆین، ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات، ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور. لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت. خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو، تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە. لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێنن بەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات. ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکات بۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات، بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاری بێ چارەسەردا لەدەست دەچێت. ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر، وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت! خوڕەی نەتەوەکان وەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت! نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر، بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن، وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت و وەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا. دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە! بەرەبەیانێکی زوو نامێنن! ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە، بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.
ئیشایا 17 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 17
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 7:17-14
7 Days
Christians often know little about Jesus as God and about Jesus as the Son of God. Too often, we know only the bare minimum. What did Jesus say about Himself?
14 Days
This 14-day devotional plan features insightful devotions written for a woman just like you. Each devotion taken from the NIV Women's Devotional Bible includes three guided reflections to help you apply Scripture to your daily life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان