«کەڕەنا ببە بۆ دەمت! هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان، لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و لە فێرکردنەکانم یاخی بوون. هاوار بۆ من دەکەن: ”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“ بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە، لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت. ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو، میریان دانا، کە من نایانناسم. لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد، بۆ لەناوچوونیان. ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ! تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت. هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟ هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن! وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا. گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت. «ئەوان با دەچێنن و گەردەلوول دەدورنەوە. چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و ئاردی لێ دروستناکرێت و ئەگەر دروستیش کرا بێگانەکان هەڵیدەلووشن. ئیسرائیل هەڵلووشرا! ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە. وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها چوونە ئاشور. ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە. هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە، بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە، ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن. «هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد، بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن. شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم، بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت. قوربانیم پێشکەش دەکەن و خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن، بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە. ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و سزای گوناهەکانیان دەدات: ئەوان دەگەڕێنەوە میسر. ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و چەندین کۆشکی بنیاد نا، یەهوداش شارە قەڵابەندەکان. بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی ئینجا قەڵاکانی دەخوات.»
هۆشەع 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە هۆشەع 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: هۆشەع 1:8-14
13 Days
God used Hosea to powerfully communicate His anguish towards the nation of Israel due to their continued idol worship. Hosea’s life and ministry show both the heart-breaking cost of idolatry as well as the lengths to which God will go to redeem His sinful people back to Him. This book reminds us that despite our sinful idolatry, God is always faithful.
14 Days
This prophet Hosea ministered during one of the most difficult times in Israel's history. The midst of the struggles, God called Hosea to speak wisdom to his people. So, what did Hosea tell them? And what can we learn from his wisdom today?
28 Days
Daily Bible reading helps you build consistent interaction with Scripture. Background, key verses for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and prayers prompted by the day's passage will all help you connect with God and others. Journey with us this month and explore the theme “God’s Guiding Word: Sharing God's Love"
31 Days
Daily Bible Reading is designed to facilitate consistent interaction with Scripture. It includes background information on each day’s Scripture passage, key verses for meditation, reflection questions to help you dive deeper into Scripture, and prayers to help you connect to God and be of spiritual support to others. Journey with us this month as we explore the theme, “God’s Saving Word: Mercy and Forgiveness.” [Scriptures are quoted in the GNT.]
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان